ماوەی 8 ساڵ بەسەر بڕیاری پاشەكەوتی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە تێدەپەڕێت



ئەمڕۆ 3ی 2ی 2024 ماوەی 8 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دەركردنی بڕیاری پاشەكەوتی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لە 3ی 2ی 2016دا لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە كابینەی هەشتەمدا و ڕاگرتنی یاسای خزمەتی شارستانی و یاسای مووچە بە بڕیاری حكومەتی هەرێم.

ئەمڕۆ (3ی 2ی 2024) ماوەی 8 ساڵی تەواو تێدەپەڕێت بەسەر بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە و پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆران، بەڵام دوای 8 ساڵ نەک چارەنووسی مووچە نەدراو و پاشەكەوتكراوەكان دیار نییە، بەڵکو ئایندەی مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانیش ناڕوونە بۆ ئێستا و داهاتووش و تا ئێستاش پلەبەرزكردنەوە دەستی پێنەكردۆتەوە.

لە (108) مانگی ڕابردوودا، هەردوو کابینەی هەشتەم و نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران نەدراوە و مووچەخۆران تەنها (49) مووچەی تەواویان وەگرتووە، (15) مووچەیان بەتەواوی پێ نەدراوە و (44) مووچەشیان بە پاشەكەوت و لێبڕینەوە بۆ خەرج کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەكان و شیكاری شارەزایانی ئابووری كۆی ئەو مووچەیەی لەو ماوەیەدا نەدراوە بە کۆی ئەو بڕە پارەیەی وەک شایستەی دارایی موچەخۆران خەرج نەکراوە، قەبارەکەی گەیشتووە بە (21 ترلیۆن و 583 ملیار و 997 ملیۆن) دینار.

هەر بەپێی شیكارییەكان، بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە، كە لە ساڵی 2016ەوە ڕاگیراوە بڕی (5 ترلیۆن و 996 ملیار و 368 ملیۆن و 800 هەزار) دینار نەدراوە بە فەرمانبەران، كە پارەی شایستەی پلەبەرزكردنەوەیە بۆ فەرمانبەران.

بەوەش كۆی گشتی شایستە داراییەکانی مووچەخۆران لای حکومەتی هەرێم بە پاشەكەوت و لێبڕین و نەدانی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە (27 ترلیۆن و 580 ملیار و 365 ملیۆن و 800 هەزار) دینارە.

 

یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە<br>كۆمیتەی ناوەندی پارتی بە سەرۆكایەتی بارزانی كۆدەبێتەوە
پێشت یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە<br>كۆمیتەی ناوەندی پارتی بە سەرۆكایەتی بارزانی كۆدەبێتەوە
ئاسایشی هەولێر هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
دواتر ئاسایشی هەولێر هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
ەیوەندیدار