هەوڵی “تیرۆركردنی” زیلینسكی درا



دەزگای ئاسایشی ئۆکراینا ئاشكرای دەكات، پیلانی تیرۆرکردنی سەرۆکی وڵات و سەرۆکی دەزگاکانی ئاسایش و هەواڵگری سەربازی پووچەڵكراوەتەوە و دەشڵێت: “دوو ئەفسەر بە تۆمەتی ناپاکی دەستگیرکراون”.

دەزگای ئاسایشی ئۆکراینا بڵاویکردەوە، چەند دەستەیەکی ڕوسی پسپۆڕ پیلانی تیرۆرکردنی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و ڤاسیلی مالیۆک، سەرۆکی دەزگای ئاسایش و کێریل بۆدانۆڤ، سەرۆکی هەواڵگری سەربازییان دانابوو.

ڕاشیگەیاندووە، دوو ئەفسەر بە پلەی عەقید لە بەشی کارگێری ئاسایشی دەوڵەتی وڵات دەستگیرکراون، چونکە زانیاری نهێنییان گواستۆتەوە، كە دەبووە هۆی تیرۆرکردنی زیلینسکی و بەرپرسەکانی وڵات.

ڕۆژی 24ی شوباتی 2022، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا فەرمانی لەشکرکێشی بۆ سەر ئۆکراینا دەرکرد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی وڵاتەكەی، کە پێشتر بەدرێژایی سنوورەکان کۆبوونەتەوە. دوابەدوای ئەو لەشکرکێشییە هێرشی ئاسمانی ئەنجامدرا، کە باڵەخانە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەیان کردە ئامانج، هەروەها هاتنە ناوەوەی تانکەکان لە سنووری بیلاڕوسیا.

 

ڕۆژی جیهانی ڕەبۆ،،، ئامۆژگاری بۆ زیاتر لە 260 ملیۆن تووشبوو
پێشت ڕۆژی جیهانی ڕەبۆ،،، ئامۆژگاری بۆ زیاتر لە 260 ملیۆن تووشبوو
هاتووچۆکردن لە ناوچەیەکی هەولێر سنوردار دەکرێت
دواتر هاتووچۆکردن لە ناوچەیەکی هەولێر سنوردار دەکرێت
ەیوەندیدار