بەریتانیا کێ دەنێرێت بۆ ڕواندا ؟



پەنابەران زۆرینەیان لە مەترسییەکانی نێو وڵاتەکانیان هەڵهاتوون و لە بەریتانیا چاوەڕوانی وەرگرتنی مافی پەنابەرین، بەڵام بڕیاری ناردنیان بۆ ڕواندا بووەتە هەڕەشەیەکی دیکە و دووچاری شڵەژانی کردوون.

بڕیاری ناردنی پەنابەران لە بەریتانیا بۆ ڕواندا لە ٢٣ی نیسان لە پەرلەمان دەنگی لەسەر درا، بڕیارەکە تەواوکەری ئەو یاسایە کە ڕێگەدەدات بە دەرکردنی کۆچبەران بۆ وڵاتی ڕەسەن یان بۆ وڵاتی سێیەمی سەلامەتی وەک ڕواندا، هاوکات بڕیارەکە پێشکەشکردنی داواکاری پەنابەری بۆ ئەو کۆچبەرانە قەدەغە دەکات کە بە شێوەیەکی نایاسایی دەگەنە خاکی بەریتانیا.

هێمن هەورامی بەرپرسی ھۆشیاری پەنابەری لە کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا، تایبەت بە خەڵک لەسەر پرسی ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا زانیاری دەخاتە ڕوو.

خەڵك– بۆچی ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی ئێستا ئەم پرۆژەیەی گەیاندە ئێستا؟

هێمن هەورامی: بابەتەکە تەنها ریشی سوناک نییە بەڵکو سەرۆکوەزیرەکانی پێشوتریش هەمان هەوڵیان داوە، و پارتەکە بەگشتی ( پارتی پارێزگاران) دەیانەوێت لە دەنگدانەکانی وڵاتدا خەڵکانی بەریتانیا دەنگیان پێبدەن، چونکە ڕەوشی پەنابەری لەو وڵاتە تەواو ئاڵۆزە و کۆچبەرێکی زۆر لەڕێگەی بەلەمی بچووک و لە کەنداوی ئینگلیزەوە دێنە بەریتانیا، و هەوڵەکان بۆ ئەوەیە دەنگەکان بۆخۆیان ڕابکێشن و بتوانن حکومەت پێکبهێنن، دەزانن خەڵکی بەریتانیا لەم هەموو کۆچبەرە نیگەرانن، و دەیانەوێت حکومەت ڕێگەچارەیەکی ڕیشەیی بۆ ئەم بابەتە بدۆزێتەوە،بۆیە هەر سەرۆکوەزیرانێک بێت دەبێت بەو جۆرە کاربکەن بۆ ئەوەی پشتیوانی لە دەست نەدات و لە پارتەکە دوورنەخرێتەوە.

خەڵك– بڕیاری ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا کام جۆر کەسانە دەگرێتەوە؟

هێمن هەورامی – ئەم بڕیارە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لەدوای 1/1/2022 بەشێوەی نایاسایی هاتوونەتە ئەم وڵاتەوە، بەمەرجێک ئەو کەسانە تا ئەم ساتە چاوپێکەوتنی فەرمییان بۆ نەهاتبێتەوە، یان لەناو سیستمی پەنابەری تۆمار نەکرابێت، و پێیان ڕاگەیەندرابێت کە داواکەیان لە سیستمی پەنابەری ڕەتکراوەتەوە و دەنێردرێیتەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێوەی هاتوون،

هاوکات ئەم بڕیارە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە بەڵگەنامەی چاوپیکەوتنی گەورەی بۆ هاتووەتەوە،  یان کەسانی خوار 18 ساڵ ، هاوکات ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەن و نەخۆشی دەروونییان هەیە یان خاوەن پیداویستی تایبەتن نایانگرێتەوە، بەڵام دیارینەکراوە ( ژن،یان پیاو- کچ یان کوڕ ) دەگرێتەوە.

خەڵك – بۆچی پاشا چارڵز ئەم پرۆژە یاسایەی واژۆ کرد؟

هێمن هەورامی – پاشا یان دایکی پاشا هەمیشە لەسەر ئەو یاسایانەی کە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانیان لەسەربێت واژۆ دەکەن ، ئەوان لە هەوڵی ئەوەدان داخوازی خەڵک جێبەجێبکەن و دەیانەوێت وڵاتەکەیان بپارێزن.

خەڵك –  پەنابەران ئیستا دۆخیان چۆنە و کوردەکان بەتایبەتی دەبێت چی بکەن؟

هێمن هەورامی – پەنابەران لە ئێستادا دۆخێکی نەخوازراویان هەیە ، لە ئێستادا هەندێکیان ناچنەوە بۆ ماڵەکانیان یان هۆتێلەکان، لەم نێوەندەشدا هەندێکیان هەڵهاتوون و چوون بۆ ئێرلەندا ، هاوکات ئەو وڵاتەش بێزاری نیشانداوە و هۆشداریدا بە گەڕاندنەوەی پەنابەران، بەڵام بەریتانیا ڕەتیکردۆتەوە ئەو پەنابەرانە وەربگرێتەوە، بەداخەوە ئێستا لە هەندێک جێگا پرۆسەی گرتن و گواستنەوەیان دەستیپێکردووە و بەردەوامە.

هاوکات هێمن هەورامی ئاماژە بەوەدەکات ، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و بەتایبەت دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی لە هەوڵەکانیان بۆ ڕێگریکردن لەم بڕیارە بەردەوامن، چونکە هەمیشە دژی ئەم بڕیارە بووە، وەک چۆن دووساڵ پێس ئێستا لە کۆتا ساتدا دادگای پەنابەرانی ئەوروپی ڕێگری کرد و نەیهێست ئەو فڕۆکەیەی کە چەندین پەنابەری پێبوو بەرەو ڕواندا گەشت بکات، لەلایەکی ترەوە ئەمجارە حکومەتی بەریتانیا ئاماژەی بەوەداوە، پارێزەرەکانیان بە کۆمەڵێک یاسا و بە دەستی پرەوە دەتوانن رووبەڕووی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی ببینەوە و بە مافێکی خۆمانی دەزانین بۆ ڕێگریکردن لە هاتنی پەنابەر بۆ وڵاتەکەیان.

خەڵك – ئەگەر پەنابەرێک بە ناردنی بۆ ڕواندا ڕازی نەبێت چی دەکات؟ چ هەوڵێک هەیە بۆ ڕەتدانەوەی ئەم بڕیارە ، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێگە بە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەدات؟

هێمن هەورامی – ئەگەر بڕیارەکە بەتەواوی جێبەجێبکرێت، ئەوا پەنابەران دەبێت ببرێن، تەنانەت ئەگەر نەڕۆشتن بەزۆر دەبرێن وەک پیشتریش ڕوویداوە، بەڵام هەندێک ئاسانکاری لەلایەن پارێزەرانەوە دەکرێت بۆ پەنابەران، و لە سەنتەرەکانی گرتن مافی ئەوەیان هەیە پەیوەندی بە پارێزەرەوە بکات کە دەیناسێت، هاوکات پارێزەرانی مافی پەنابەران هەمیشە لە هۆشیارکردنەوەی پەنابەران بەردەوامن و هاوکارییان دەکات ، بەتایبەت ڕێکخراوی ( کێرفۆ کاڵێ ) ، لە ئێستاشدا ئەو ڕێکخراوانە داوا لە پەنابەران دەکەن ژمارەی پارێزەر یان کەسێک لەسەر کاغەزێک بنووسن، چونکە لە کاتی گرتن یان گواستنەوەیان لەلایەن پۆلیسەوە مۆبایلەکانیان لێ وەردەگرن، بۆ ئەوەی بتوانن بەهانایانەوە بچن.

تاوە تەرزە و بارانی بەخوڕ سلێمانی دەگرێتەوە و هۆشداری هەورەبروسكە دەدرێت
پێشت تاوە تەرزە و بارانی بەخوڕ سلێمانی دەگرێتەوە و هۆشداری هەورەبروسكە دەدرێت
دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی دەربارەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەركرد
دواتر دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی دەربارەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەركرد
ەیوەندیدار