تاوە تەرزە و بارانی بەخوڕ سلێمانی دەگرێتەوە و هۆشداری هەورەبروسكە دەدرێت



باران بارینی بەخوڕ و تەرزە لە سلێمانی دەستی پێكردەوە و شارەزایانی كەشناسی هۆشداری ڕوودانی هەورەبروسكە دەدەن و ڕایدەگەیەنن، شەپۆلەكە تاوەكو درەنگانی ئەمشەو بەردەوام دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە خۆرھەڵاتی شاری سلێمانی بارستە ھەورێکی بەھێزی ھەورەبروسکە و تاوە تەرزە و بارانی بەخوڕ دەرکەوتووە و لە ماوەی نیو کاتژمێر بۆ کاتژمێرێکی دیکە تەواوی ناوچەکانی شاری سلێمانی دەگرێتەوە .

لای خۆشیەوە، محەمەد كەمال، شارەزای بواری كەشناسی بۆ (خەڵك) وتی، “بە تێپەڕبوونی كات كاریگەری شەپۆلی باران بارین لە سلێمانی زیاتر دەردەكەوێت و ڕووبەرێكی زیاتر دەگرێتەوە وە بارستە هەوری ماماتۆس و سۆپەرسێڵ ئەگەری گەشەكردنیان هەیە لەگەڵ ئەگەری تاوە تەرزە و بروسەكی بەهێز، كە لە زەوی دەدات”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەری دروستبوونی لافاو و بەرزبونەوەی ئاستی ئاو بۆ هەندێك ناوچە هەیە.

وتیشی، “ئەم بارودۆخە بەردەوام دەبێت و تانانەت بۆ هەندێك ناوچەی سنووریی ئەگەر هەیە هەتا كاتەكانی شەو و درەنگانی شەو بەردەوام بێت و دواتر كاریگەرییەكەی لاواز دەبێت و كەش بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت”.

هاتووچۆکردن لە ناوچەیەکی هەولێر سنوردار دەکرێت
پێشت هاتووچۆکردن لە ناوچەیەکی هەولێر سنوردار دەکرێت
بەریتانیا کێ دەنێرێت بۆ ڕواندا ؟
دواتر بەریتانیا کێ دەنێرێت بۆ ڕواندا ؟
ەیوەندیدار