ڤیدیۆ.. فڕۆکە ئەمریکییەکان بە ئاسمانی بەغدای پایتەختدا دەسوڕێنەوە



فڕۆکە ئەمریکییەکان بە ئاسمانی بەغدای پایتەختدا دەسوڕێنەوە، تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو ئەمریکا بنکەی گروپە چەکدارەکانی لە ئەنبار بۆردوومانکرد، بەهۆیەوە زیاتر لە ٢٠ کەس کوژران و برینداربوون.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا- سێنتکۆم، وردەکاریی هێرشە ئاسمانییەکانی سەر عێراق و سووریای ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ٨٥ بنکەیان کردووەتە ئامانج.

جۆن کیربی وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی ئاشکرای کرد کە هێرشەکان لە ٧ شوێنی دیاریکراو لە عێراق و سووریا چڕبوونەتەوە.

هاوکات باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، “ئیدارەی ئەمریکا دەستدرێژییەکی نوێی دژی سەروەری عێراق ئەنجامداوە”.

بۆ بینینی دیمەنی ڤیدیۆیی کلیک لێرە بکە

 

ئاسایشی هەولێر هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
پێشت ئاسایشی هەولێر هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
کامێرایەکی دیکەی خاڵ بۆ خاڵ زیاد دەکات
دواتر کامێرایەکی دیکەی خاڵ بۆ خاڵ زیاد دەکات
ەیوەندیدار