ئێران چوار زیندانی سیاسی کوردی لەسێدارە دا



بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، سزای لەسێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی کورد لە ئێران جێبەجێکرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاویکردەوە، کاتژمێر پێنجی بەیانی ئەمڕۆ، سزای لەسێدارەدانی چوار زیندانی سیاسیی کورد بە ناوەکانی پژمان فاتیحی تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری کامێران، موحسین مەزڵووم تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، وەفا ئازەربار تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان و محەممەد (هەژیر) فەرامەرزی تەمەن ٢٨ ساڵە و خەڵکی دێولان، لە بەندیخانەی قزڵحیساری شاری کەرەج جێبەجێکرا.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم چوار بەندکراوە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو دوای ١٨ مانگ بۆ یەکەمجار و دواجار لە بەندیخانەی ئێڤین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەنجام دابوو. ئێوارەی هەمان ڕۆژ ئەم چوار بەندکراوە بۆ جێبەجێکردنی سزایەکەیان بە چاودێریی چڕی هێزە ئەمنییەکان لە بەندیخانەی ئێڤینی تارانەوە بۆ بەندیخانەی قزڵحیساری شاری کەرەج گواسترانەوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو وێڕای ئیدانەکردن سزای سێدارەی ئەو چوار بەندکراوە سیاسییە کوردە، ڕایگەیاند تەنانەت بەپشتبەستن بە پێوەرە ناوخۆیییەکانی ئێرانیش کەمترین پێوەرەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە لە دۆسیەکەیاندا ڕەچاو نەکراوە.

نێچیرڤان بارزانی هەڵوێستی لەسەر کوژرانی سەربازە ئەمریکییەکان ڕاگەیاند
پێشت نێچیرڤان بارزانی هەڵوێستی لەسەر کوژرانی سەربازە ئەمریکییەکان ڕاگەیاند
بایدن: گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بەرپرسن لە هێرشکردنە سەر بنکەی ھێزەکانمان لە ئوردن
دواتر بایدن: گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بەرپرسن لە هێرشکردنە سەر بنکەی ھێزەکانمان لە ئوردن
ەیوەندیدار