یەکێتی تانە لە بڕیاری ڕاگرتنی کارەکانی کۆمسیۆن دەدات



یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تانە لە بڕیاری ڕاگرتنی کارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، تەلار لەتیف لێپرسراوى ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، لە دادگای فیدراڵی تانە لە بڕیاری کۆمسیۆن بۆ ڕاگرتنی کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدەین.

ئەم هەنگاوەی یەکیتی دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵاوی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تا یەكلابوونەوەی ئەو سكاڵایەی كە دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، کارەکان ڕادەگیرێن.

سکاڵاکە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دادگای فیدراڵی لە دژی بڕگەی دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە.

دوێنێش دادگای باڵای فیدراڵی فەرمانێکی دەرکرد بۆ کارکردن بەو بڕگەیەی پەیوەسەتە بە دابەشکردنی 100 کورسییەکەی پەرلەمان بەسەر چوار پارێزگاکەی هەرێمدا.

 

بە فەرمی بەشداریکردنی بانکی “تی بی ئای”  لە “هەژماری من” ڕاگەیەندرا
پێشت بە فەرمی بەشداریکردنی بانکی “تی بی ئای”  لە “هەژماری من” ڕاگەیەندرا
کەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
دواتر کەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
ەیوەندیدار