“ئەمریکا پشتگیریی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح ناکەین”



ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە پشتگیریی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی ڕەفەح بکات کە دەکەوێتە باشووری کەرتی غەززە و هاوسنوورە لەگەڵ میسردا.

جۆن کیربی، ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند، ئەمریکا پشتگیریی ھێرشی وشکانیی گشتگیری ئیسرائیل ناکات بۆ سەر ڕەفەح باشووری کەرتی غەززە.

کیربی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، سوپای ئیسرائیل واشنتۆنی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی کە ھێرشەکەیان بۆ سەر ڕەفەح، ھێرشێکی سنووردارە و وتی: “ئیسرائیل ئەو ھەنگاوەی ناوە لە پێناو ئەوەی ڕێگری لە حەماس بکات لەوەی چەک بۆ غەززە بگوازێتەوە”.

وتیشی: “بۆ چەندین جار ئەوەمان ڕایگەیاندووە کە پاڵپشتی لە ئیسرائیل ناکەین، لەوەی ھێرشێکی وشکانیی گشتگیر بۆ سەر ڕەفەح باشووری کەرتی غەززە، ئەنجام بدات”.

جۆن کیربی ئاماژەی بەوەشدا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، بەڕوونی نیگەرانییەکانی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بەو قەیرانە مرۆییەی کە ئەگەری ھەیە بەھۆی ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح سەر ھەڵبدات و وتی: “گرنگە دەروازەی سنووری کەرەم ئەبو سالم بەردەوام بە ڕووی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە کراوە بێت”.

“یەکێتی تانە لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەدات و سکاڵایەکیش تۆمار دەکات”
پێشت “یەکێتی تانە لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەدات و سکاڵایەکیش تۆمار دەکات”
بانکی تی بی ئای: چاوەڕێی حکومەتی هەرێمین لیستی مووچەخۆرانمان بۆ بنێرێت
دواتر بانکی تی بی ئای: چاوەڕێی حکومەتی هەرێمین لیستی مووچەخۆرانمان بۆ بنێرێت
ەیوەندیدار