“یەکێتی تانە لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەدات و سکاڵایەکیش تۆمار دەکات”



یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تانە لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەدات و سکاڵاش لە دژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند تانەیان لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی داوە سەبارەت بە سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە دژی داشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان تۆماری کردووە.

دادگای فیدراڵی لە سەر بنەمای سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، کارکردنی بە ماددەی دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمان ڕاگرت و بەو هۆیەشەوە ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کارەکانی ڕاگرت.

سەعدی پیرە ڕوونیشیکردەوە کە جگە لە تانەدان لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، سکاڵاشیان لە دژی کۆمسیۆن تۆمارکردووە.

وتەبێژی یەکێتی جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا کردەوە و ڕایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردن پێگەی هەرێمی کوردستان لاواز دەکات.

دەست بە دابەشكردنی بەشەئاردی هاووڵاتیان دەكرێت
پێشت دەست بە دابەشكردنی بەشەئاردی هاووڵاتیان دەكرێت
“ئەمریکا پشتگیریی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح ناکەین”
دواتر “ئەمریکا پشتگیریی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح ناکەین”
ەیوەندیدار