بە فەرمی بەشداریکردنی بانکی “تی بی ئای”  لە “هەژماری من” ڕاگەیەندرا



وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە “هەژماری من” دەکات.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە خۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنین کە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ بە دیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی (هەژماری من) لەم هەفتەیەدا، چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەرانی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ئەنجامدا”.

ڕوونیشیکردەوە کە لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی میکانیزم و پێداویستییەکانی کردنەوەی هەژمارەکان و پرۆسەی دروستکردنی کارت و بڵاوکردنەوەی ئامێرەکانی ATM لە سەرانسەری هەرێمدا کرا.

ئەوەشی خستەڕوو کە “بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) هاوتا لەگەڵ شەش بانکی دیکەی پێشەنگی عێراق، بژاردەیەکی فراوانتری بەرهەم و خزمەتگوزاریی بانکی بە هاووڵاتییان دەبەخشێت. ئەمەش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ مووچەخۆرانی کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان و کەرتی دارایی عێراق”.

وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاند، “ئێمە خۆشحاڵین بەم هاوبەشییە و ئەو سوودانەی کە لەم ڕێگەیەوە بە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگات”

 

بانکی تی بی ئای: چاوەڕێی حکومەتی هەرێمین لیستی مووچەخۆرانمان بۆ بنێرێت
پێشت بانکی تی بی ئای: چاوەڕێی حکومەتی هەرێمین لیستی مووچەخۆرانمان بۆ بنێرێت
یەکێتی تانە لە بڕیاری ڕاگرتنی کارەکانی کۆمسیۆن دەدات
دواتر یەکێتی تانە لە بڕیاری ڕاگرتنی کارەکانی کۆمسیۆن دەدات
ەیوەندیدار