بانکی تی بی ئای: چاوەڕێی حکومەتی هەرێمین لیستی مووچەخۆرانمان بۆ بنێرێت



بانکی عێراقی بۆ بازرگانی، ئامادەیی خۆی بۆ بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەربڕی و ڕایگەیاند، چاوەڕێی حکومەتی هەرێم دەکەن لیستی ئەو مووچەخۆرانەیان بۆ بنێرێت کە لەوێ هەژمار دەکەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ڕایگەیاند، شاندێکی بانکەکەیان لەگەڵ شادێکی تایبەتمەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە سەبارەت بە میکانیزمی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران و تێیدا باس لە پێداویستییەکانی کردنەوەی هەژمار و دەرکردنی کارتی بانکیی و دانانی ئامێری پارەڕاکێشان لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کرا.

ڕوونیشیکردەوە کە شاندەکە، ئامادەیی تەواوی بانکی “تی بی ئای” دەربڕی بۆ بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و دەرکردنی کارتی بانکیی بۆیان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بانکەکە چاوەڕێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لیست و بەڵگەنامەکانی ئەو فەرمانبەرانەیان بۆ بنێرێت کە لە “تی بی ئای” هەژمار دەکەنەوە.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە خۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنین کە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ بە دیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

“ئەمریکا پشتگیریی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح ناکەین”
پێشت “ئەمریکا پشتگیریی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح ناکەین”
بە فەرمی بەشداریکردنی بانکی “تی بی ئای”  لە “هەژماری من” ڕاگەیەندرا
دواتر بە فەرمی بەشداریکردنی بانکی “تی بی ئای”  لە “هەژماری من” ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار