نێچیرڤان بارزانی هەڵوێستی لەسەر کوژرانی سەربازە ئەمریکییەکان ڕاگەیاند



سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو هێرشەی ئیدانە کرد کە کرایە سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە ئوردن و بە کارێکی تیرۆریستیش وەسفی کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و تێیدا ئەو هێرشەی ئیدانە کرد کە کرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن و کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی دەیانی دیکەی لێکەوتەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: “بە توندی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئوردن ئیدانە دەکەم و لە دڵەوە سەرەخۆشی لە کەسوکاری سەربازە کوژراوەکان دەکەم”.

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند، لەم دۆخە سەختەدا لەگەڵ گەلی ئەمریکاین و هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست.

دوێنێ ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ئاکامی هێرشی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر هێزەکانیان لە بنکەی تەنەفی سەر سنووری ئوردن، سێ سەربازیان کوژران و 25ی دیکەش برینداربوون.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، میلیشیاکانی سەر بە ئێرانی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کرد و بەڵێنی دا لە کات و شوێنێك کە ئەمریکا دەستنیشانی دەکات، تۆڵە بکەنەوە.

فەرمانگەیەکی دیکەش بایکۆتی ڕاگەیاند
پێشت فەرمانگەیەکی دیکەش بایکۆتی ڕاگەیاند
ئێران چوار زیندانی سیاسی کوردی لەسێدارە دا
دواتر ئێران چوار زیندانی سیاسی کوردی لەسێدارە دا
ەیوەندیدار