بایدن: گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بەرپرسن لە هێرشکردنە سەر بنکەی ھێزەکانمان لە ئوردن



سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند، ئەو گرووپە چەکدارانەی كە لە سووریا و عێراق چالاکن و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بەرپرسن لە ئەنجامدانی ھێرشەکەی سەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئوردن.

جۆ بایدن، لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن کۆشکی سپییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، سێ سەربازی ئەمریکا کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون و ڕایگەیاندووە: “ئەو گرووپە چەکدارانەی كە لە سووریا و عێراق چالاکن و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بەرپرسن لە ئەنجامدانی ھێرشەکەی سەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئوردن”.

دەشڵێت:”ئەمڕۆ دڵی ئەمریکا زۆر خەمبار و دڵتەنگە کە لە ئاکامی ھێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ھێزەکانمان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئوردن لە نزیک سنووری سووریا، سێ سەرباز کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون”.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە کاتی گونجاودا، سزای سەرجەم ئەو کەسانە دەدەن کە بەرپرسن لە ئەنجامدانی ھێرشەکە.

لای خۆیەوە فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئاکامی ھێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بۆسەر ھێزەکانی ئەمریکا لە نزیک سنووری ئوردن لەگەڵ سووریا، سێ سەرباز کوژراون و ٢٥ی دیکەش برینداربوون.

ھەروەھا تۆڕی ھەواڵی “CNN” بڵاوی کردەوە، سێ سەربازەکەی ئەمریکا لە “تاوەری ٢٢” لە ئوردن نزیک سنووری سووریا کوژراون و ڕاشیگەیاندووە کە کوژرانی سەربازەکانی ئەمریکا، پەرەسەندنێکی گەورەیە لە دۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

لای خۆیەوە حکومەتی ئوردن ڕەتیکردەوە کە ھێرشەکەی سەر ھێزەکانی ئەمریکا لەناو خاکی ئوردن ڕووی دابێت.

ئێران چوار زیندانی سیاسی کوردی لەسێدارە دا
پێشت ئێران چوار زیندانی سیاسی کوردی لەسێدارە دا
هەنگاوی نوێ و بەپەلە لەبارەی ناردنی ٦١٨ ملیار دینارەکە بۆ هەرێم دەگیرێتە بەر
دواتر هەنگاوی نوێ و بەپەلە لەبارەی ناردنی ٦١٨ ملیار دینارەکە بۆ هەرێم دەگیرێتە بەر
ەیوەندیدار