دواین زانیاری لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر بڵاوکرایەوە



بەرگری شارستانی هەولێر دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لە هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “کارگوزارە فلیپینییەکە نەتوانراوە بدۆزرێتەوە”.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەرگری شارستانی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە کاتژمێر ١١:٢٨ی شەودا ئێران هێرشێکی مووشەکی کردەسەر ماڵی “پێشڕەو دزەیی” لە شاری هەولێر، دوای نزیکەی ١٢ خولەک لە ڕووداوەکە تیمەکانمان گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیانکرد بە گەڕان و لێکۆڵینەوەکان”.

ئاماژەی بەوەکرد، کە تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕۆژی دووەم و سێیەم بە ١١ تیم گەڕان و پشکنینیان لە شوێنی ڕووداوەکە کردووە، ڕۆژی چوارەم بە ١٦ تیم و ڕۆژی پێنجەم بە ٨ تیم، بە گشتی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و لێکۆڵینەوەکان لە ڕێگەی ٣٠٠ کارمەندەوە ئەنجامدراوە.

لە کۆنگرەکەدا ئەوەشی خستەڕوو، ڕای گشتی ئاگادار دەکەینەوە کە پاش هەفتەیەک لە گەڕان و پشکنین نەتوانراوە تەرمی  یەکێک لە کارگوزارەکان بە ناوی ” مێشڵی میندۆزا”ی تەمەن ٤٢ ساڵ بدۆزرێتەوە و تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە، بەڵام چەند پارچەیەکمان دۆزیوەتەوە و ناردوومانە بۆ پشکنین کە بزانین هی کام لە قوربانییەکانە.

باسی لەوەشکرد، دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکانەوە بۆمان دەرکەوتووە کە بەشی پێشەوەی بیناکە بە تەواوی خاپور بووە،کە شوێنی نیشتەجێبوونی کارگوزارە فلیپینیەکە بووە.

دادگای فیدراڵی دوو سکاڵای پەرلەمانتارێکی پارتی تاوتوێ دەکات
پێشت دادگای فیدراڵی دوو سکاڵای پەرلەمانتارێکی پارتی تاوتوێ دەکات
پارتی: بۆ دانانی دوو پارێزگار دانوستان دەکەین
دواتر پارتی: بۆ دانانی دوو پارێزگار دانوستان دەکەین
ەیوەندیدار