بکوژانی گەنجەکەی شەقامی 100 مەتری هەولێر دەستگیرکران



ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، دوو تۆمەتباریان بە تاوانی کوشتنی گەنجەکەی شەقامی 100 مەتری نزیک زانکۆی جیهان دەستگیرکردووە کە بۆ دەرەوەی هەولێر هەڵهاتبوون.

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاسایشی هەولێر ئاماژە بەوەدەکات، لەڕێکەوتی ٢٠٢٤/٥/٧ لەشەقامی ١٠٠ مەتری شاری هەولێر نزیک زانکۆی جیهان ، هاوڵاتی (کارزان کریم مغدید ) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەلایەن سێ کەسەوە کوژرا،دوای ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتبارەکان هەڵاتبون بۆ دەرەوەی شاری هەولێرو خۆیان حەشاردابوو ،لە ئەنجامی بەدواداچون لەلایەن هێزەکانمانەوە ناسنامە و شوێنی تۆمەتبارەکان دەستنیشانکران کە هەڵاتبوون بۆ سنوری بناری چیای قەرەچوغ

ئاماژە بەوەشدەکات، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان هەردوو تۆمەتباری سەرەکی بەناوەکانی (م ،ط ،م) و (ه ، ط،م) دەستگیربکەین و دەستیشمان گرت بەسەر ئەو ئۆتۆمۆبیلەی کەلەدوای تاوانەکە پێی هەڵاتبون، هەروەها بەدواداچون بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سێیەم .

قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن داهاتووی وڵاتەکەمان دەخاتە بەردەم چارەنووسێکی نادیار
پێشت قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن داهاتووی وڵاتەکەمان دەخاتە بەردەم چارەنووسێکی نادیار
قازانجی کۆمپانیای نیسان لە ساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە
دواتر قازانجی کۆمپانیای نیسان لە ساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە
ەیوەندیدار