قازانجی کۆمپانیای نیسان لە ساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە



کۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی ڕایگەیاند، قازانجەکانی بۆ ساڵی دارایی ڕابردوو بە ڕێژەی 92% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 426.6 ملیار یێن کە دەکاتە 2.7 ملیار دۆلار، ئەمەش لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی قەبارەی فرۆشتن لە سەرجەم بازاڕە گەورەکانی جیهاندا، جگە لە چین.

کۆمپانیای نیسان مۆتۆرز ڕایگەیاندووە، فرۆشی ساڵانەی نزیکەی لەسەدا ٢٠ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ١٢.٧ تریلیۆن یێن کە دەکاتە ٨١.٥ ملیار دۆلار.

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٤ تا مانگی ئازار، قازانجەکانی کۆمپانیای نیسان کە بنکەکەی لە شاری یۆکۆهامایە، پاشەکشەی کردووە و لە ١٠٦.٩ گەیشتووەتە ١٠١.٣ ملیار یێن کە دەکاتە ٦٥٠ ملیۆن دۆلار.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە، ماکۆتۆ ئوچیدا، ئاماژەی بەوەشکرد، نیسان بە گرنگیدان بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی ئامانجی ئەوەیە گەشەی زیاتر بەدەستبهێنێت لە چوارچێوەی ستراتیژییەک بەناوی “Arc”، بۆ بەرزکردنەوەی فرۆش.

کۆمپانیای نیسان هیوادارە لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلە وەرزشییەکەی ئاریایەوە پێشەنگی خۆی لە بواری ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە بازاڕی ژاپۆن بپارێزێت. مۆدێلە نوێیەکانی لە ئەمریکا بریتین لە ئۆتۆمبێلەکانی ئارمادا و مورانۆ SUV، هەروەها مۆدێلی لوکس Infiniti QX80.

نیسان ئاماژەی بەوەشکردووە، تا سەرەتای ساڵی ٢٠٢٩ ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەکۆمەڵ بەرهەمدەهێنێت کە بە پاتری نەوەی داهاتوو کاردەکات، هەروەها پاتری دۆخی ڕەق بۆ کۆمەڵێک مۆدێل پێشکەش دەکات، لەنێویاندا ئۆتۆمبێلی پیک ئاپ.

نیسان و ڕکابەرە ناوخۆییەکەی، هۆندا مۆتۆرز، لە مانگی ئازاردا هاوکاری خۆیان لە پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و تەکنەلۆژیای زیرەکی ئۆتۆمبێل ڕاگەیاند.

بکوژانی گەنجەکەی شەقامی 100 مەتری هەولێر دەستگیرکران
پێشت بکوژانی گەنجەکەی شەقامی 100 مەتری هەولێر دەستگیرکران
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیانی گەورە بە پێگە و شەرعییەتی دامەزراوەكانی هەرێم دەگەیەنێت
دواتر قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیانی گەورە بە پێگە و شەرعییەتی دامەزراوەكانی هەرێم دەگەیەنێت
ەیوەندیدار