دادگای فیدراڵی دوو سکاڵای پەرلەمانتارێکی پارتی تاوتوێ دەکات



لە دانیشتنی دادگای فیدراڵیدا دوو سکاڵای پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان تاوتوێ دەکرێت کە لە دژی سێ وەزیری حکومەتی عێراق تۆماری کردوون.

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی نەهرۆ مەحمود، ئەندامی فراکسیۆن پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ بکات کە لە دژی وەزیری نەوتی عێراق تۆماری کردووە.

لە سکاڵاکەدا داوای نادەستوورییبوونی ڕێکارەکانی وەزارەتی نەوت کراوە سەبارەت بە نرخ و بڕی ئەو نەوتەی دەدرێتە هەرێمی کوردستان و داوایکردووە کە وەزارەتەکە پابەندبکرێت بەوەی نەوت و بەرهەمەکانی بە هەمان نرخی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانیش دابین بکات.

سکاڵای دووەمی پەرلەمانتار نەهرۆ مەحمود لە دژی وەزیرانی دارایی و پلاندانانی عێراق تۆمار کراوە و تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا کە لە سەر بنەمای خەرجی ڕاستەقینەی سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەستنیشان کراوە.

سلێمانی و هەڵەبجە ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر دەکەن
پێشت سلێمانی و هەڵەبجە ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر دەکەن
دواین زانیاری لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر بڵاوکرایەوە
دواتر دواین زانیاری لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار