بە کردار دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات



هەنگاوە كردارییەكانی دابەشكردنی زەوی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/5/2024، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كۆبوونەوەی دووەمی ئەنجوومەنی شارەوانی، بەمەبەستی دەستپێكردنی هەنگاوە كردارییەکانی بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەڕێوەچوو.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار بڵاویکردەوە، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوونی بۆ كاری شارەوانییەكان كرد كە لە كۆبوونەوەی ڕابڕدوودا ڕایسپاردبوون بۆ زانینی ژمارەی مەزەندەكراوی فەرمانبەران و دابینكردنی زەوی و نەخشەی زەوی و دیاریكردنی شوێن و گرفتە تەكنیكی و یاساییەكان لە سنووری شارەوانییەكانیان بۆ ئەوەی بەزوویی فەرمانبەران لە بڕیارەكەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی كوردستان بۆ دابەشكردنی زەوی سوودمەند ببن.

ساسان عەونی، جەختی لەسەر پەلەكردن لە پرۆسەكە كردەوە و داوای لێكردن هەتا هەفتەی داهاتوو دەبێت سەرجەم شارەوانییەكان ڕاپۆرتێكی تەواو و تێروتەسەل ئامادە بكەن و تێیدا ژمارەی فەرمانبەران و شوێنی دابینكردنی زەوی لەسەر نەخشەدا دیاری بكرێت،

بەپێی بڵاوکراوەکە وەزیری شارەوانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر زەوی لە سنووری ماستەرپلاندا بەردەست نەبوو، بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی فەرمانبەران لە وەرگرتنی زەویدا سوودمەند ببن، پێویستە ماستەرپلانی شارەوانییەکان فراوان بکەن و زەوی دابین بکەن.

بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ڕاگەیەندراو و ماوەی زیاتر لە مانگێکە وەزارەتی شارەوانی سەرقاڵی ئامادەکارییەکانیانن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان و دۆزینەوەی زەوی بۆ دابەشکردنیان بەسەر فەرمانبەراندا.

قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیانی گەورە بە پێگە و شەرعییەتی دامەزراوەكانی هەرێم دەگەیەنێت
پێشت قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیانی گەورە بە پێگە و شەرعییەتی دامەزراوەكانی هەرێم دەگەیەنێت
بە فەرمانێک خورماڵ دەبێتە قەزا
دواتر بە فەرمانێک خورماڵ دەبێتە قەزا
ەیوەندیدار