بە فەرمانێک خورماڵ دەبێتە قەزا



سەرۆکی هەرێمی کوردستان فه‌رمانى به‌قه‌زابوونی خورماڵی واژۆ كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/5/9 سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە،  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌قه‌زاكردنى خورماڵ واژۆ كرد.

بەپێی بڵاوکراوەکە، نێچيرڤان بارزانى پاڵپشت به‌ ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، ژماره‌ (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو و له‌به‌ر ڕۆشناييى داواكاريى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه‌، بڕيارى دا به‌ هێنانه‌كايه‌ى قه‌زاى خورماڵ له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ هه‌مان سنوورى ئێستاى ناحيه‌ى خورماڵ.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌م بڕياره‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌موو ڕێكاره‌ ئيدارييه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن.

به‌قه‌زاكردى خورماڵ ده‌بێته‌ هۆى باشتربوونى ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌ له‌ڕووى خزمه‌تگوزارى و كارگێڕييه‌وه‌ و خزمه‌تى زياتر به‌ خه‌ڵك و هاووڵاتييانى ده‌كات.

بە کردار دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات
پێشت بە کردار دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات
دەزگای ئاسایشی هەرێم و زانکۆی سلێمانی یاداشتنامەی هاوبەشیان واژۆکرد
دواتر دەزگای ئاسایشی هەرێم و زانکۆی سلێمانی یاداشتنامەی هاوبەشیان واژۆکرد
ەیوەندیدار