رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژرا



رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگەیاند، كۆڵبه‌رێكی گه‌نجی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ڕه‌به‌ت به‌ ناوی سالار ئه‌حمه‌دی له‌ كاتی كۆڵبه‌ری و له‌ نێو سنوری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای پاسدارانه‌وه‌ به‌ چه‌كی قورس ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویکردووەتەوە، هێزه‌كانی سوپای پاسداران كه‌ له‌ سنوری سه‌رده‌شت جێگیركراون به‌ چه‌كی دۆشكا ته‌قه‌یان له‌ ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر كردوه‌ و كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی سالار ئه‌حمه‌دی ده‌ستبه‌جێ كوژراوه‌، ئه‌م كۆڵبه‌رانه‌ له‌ نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان بون.

دەشڵیت:” سالار ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن 23 ساڵ و خه‌ڵكی گوندی (نه‌ڵاس) سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی ڕه‌به‌ت له‌ سه‌رده‌شت و تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌شت نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌”.

به‌ پشت به‌ستن به‌ ئاماری تۆماركراو له‌ ناوه‌ندی ئامار، له‌ماوه‌ی نۆ رۆژی رابردودا، پێنج ڕۆژ كۆڵبه‌ری كورد له‌ سنوره‌كانی بانه‌، سه‌قز و سه‌رده‌شت به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران كوژراون.

ئەمڕۆ هاتووچۆی بارهەڵگر قەدەغەیە
پێشت ئەمڕۆ هاتووچۆی بارهەڵگر قەدەغەیە
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن داهاتووی وڵاتەکەمان دەخاتە بەردەم چارەنووسێکی نادیار
دواتر قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن داهاتووی وڵاتەکەمان دەخاتە بەردەم چارەنووسێکی نادیار
ەیوەندیدار