بەهای دۆلار جێگیردەبێتەوە



اوەی چەند ڕۆژێکە دینار بەردەوام بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستدەدات، پەرلەمانتارێکی عێراقیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەم دۆخە بەم جۆرە بەردەوام نابێت بەهای دۆلار جێگیردەبێتەوە.

ئەمڕۆ لە سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٥٢ هەزار و ٣٥٠ دینارە، لە کاتێکدا بانکی ناوەندی بە ١٤٥ هەزار و ٥٠٠ دینار دۆلار دەخاتە بازاڕاوە، ئەم بەرزبوونەوەیەش کاریگەری لەسەر بازاڕی ئابوری دروستکردووە.

لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە بە تۆمەتی ناردنە دەرەوەی دۆلار بۆ وڵاتانی دیکە چوار بانکی سزادراون، لەو بارەیەوە موسەنا ئەمین، پەرلەمانتار لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی کۆمەڵێک گەندەڵییەوە ئەمریکا سزای ئەو بانکانەیداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەیەک لە بازرگانەکان ئەم دۆخە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنن، بەڵام دۆخەکە کاتییە و حکومەت ڕێگانادات لەمە زیاتر بەهای دینار دابەزێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەم بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار کاریگەری لەسەر بازاڕ دەبێت، جوڵەی بازاڕ کەمدەبێتەوە و خواست لەسەر دۆلار کەمدەکات.

 

 

 

کیێڤ؛ ڕووسیا خۆی بۆ هێرشێکی توند و فراوان ئامادە دەکات
پێشت کیێڤ؛ ڕووسیا خۆی بۆ هێرشێکی توند و فراوان ئامادە دەکات
لە كەركوك هەشت پۆلیس كوژران
دواتر لە كەركوك هەشت پۆلیس كوژران
ەیوەندیدار