لە كەركوك هەشت پۆلیس كوژران



 

ئەمڕۆ یەك یەك شەممە بەهۆی هێرشێكی بۆمبییەوە هەشت پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق كوژران.

سەرچاوەكانی هەواڵی عێراق بڵاویانكردەوە، هێرشەكە لە سنووری شارەدێی ڕیاز لە ڕۆژئاوای كەركوك ڕوویداوە.

لە ئەو هێرشەدا هەشت پۆلیس كوژراون، كە یەكێكیان پلەكەی ڕائیدە، هاوكات دوو پۆلیسی دیكەش برینداربوون.

زانیاری دیكە لەبارەی ئەم هێرشەوە بڵاونەكراوەتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش لەسنووری چەند پارێزگایەك جموجۆڵیان زیادكردووەتەوە و لە چەند شوێنێك چالاكییان ئەنجام داوە .

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق چەند مۆڵگەیەكی تیرۆرستانی داعشیان بۆردوومانكردووە.

 

بەهای دۆلار جێگیردەبێتەوە
پێت بەهای دۆلار جێگیردەبێتەوە
ژینگەی عێراق لە مەترسیدایە
دوات ژینگەی عێراق لە مەترسیدایە
پەیوەندیدر