سودانی چەند فەرماندەیەک دوور دەخاتەوە



وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق: بە فەرمانی سەرۆکوەزیران دەست بە لێکۆڵینەوە لە هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد کراوە، و لێکۆڵینەوە لە بەرپرسانی ئەمنی ئەو ناوچەیە دەکرێت هێرشەکەى لێوە ئەنجامدراوە و کەسى کەمتەرخەم رووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، یەحیا ڕەسووڵ، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “بە ڕێنمایی و بەدواداچوونی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، محمد شیاع سودانی، بۆ دیاریکردنی بارودۆخی ئەو هێرشانەی کە دژی باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەروەها بارەگای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و ژمارەیەک لە بینای نیشتەجێبوونی نزیک لەو شوێنە ئەنجام دراوە، تیمێکی کاری هاوبەش بوو پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە بەرپرسانی ئەمنی دەکرێت.

یەحیا ڕەسووڵ ئاماژەی بەوەداوە: ئەفسەر و ئەندامانی یەکەکانی پاراستن و مەفرەزە تایبەتمەندەکانی تایبەت بەوناوچەیە ڕەوانەی لیژنە تایبەتمەندەکانی لێکۆڵینەوە کران بۆ لێپرسینەوە لەوانەی کەمتەرخەم بوون،

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بەردەوامن لە ڕاوەدوونانی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تاوانکارییە، بۆ دەستگیرکردنیان و دادگاییکردنیان بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن،

جەختیشی لەوە کردەوە کە “رێوشوێنە ئەمنییەکان توند دەبن بەرامبەر بەو کەسانەی کە ئەم کردەوە تیرۆریستییەیان ئەنجامداوە، و ئەوان ملکەچی یاسا دەبن.

وادەی کۆتاییهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریکرا
پێشت وادەی کۆتاییهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریکرا
“ئێران ناهێڵێت بنەماڵەی ژینا ئەمینی بچن بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆڤ”
دواتر “ئێران ناهێڵێت بنەماڵەی ژینا ئەمینی بچن بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆڤ”
ەیوەندیدار