وادەی کۆتاییهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریکرا



کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە کاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانی رۆژی 15/ کانوونی یەکەم بانگەشەکردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان رادەگیرێت.

کۆمیسیۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەش کرد، رۆژی ١٨ی کانووی یەکەم کە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانە، سەرجەم وێستگەکانی دەنگدان لە کاتژمێر ٧ـی سەرلەبەیانییەوە دەکرێنەوە و کاتژمێر ٦ی ئێوارە دادەخرێن.

ڕوونیشیکردۆتەوە، ڕۆژی 15ی مانگ لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناوخۆی وڵاتدا، هیچ دەنگدانێک لە دەرەوەی وڵات ئەنجام نادرێت.

حکومەتی عێراق ١٨ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵی وەک وادەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێم دیاریکردووە، و تائێستا بانگەشە بەردەوامە و ماوەی هەفتەیەک وادە ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

خواردنی گۆشتی قەل سەرەڕای سوودەكانی زیانیشی هەیە
پێشت خواردنی گۆشتی قەل سەرەڕای سوودەكانی زیانیشی هەیە
سودانی  چەند فەرماندەیەک دوور دەخاتەوە
دواتر سودانی چەند فەرماندەیەک دوور دەخاتەوە
ەیوەندیدار