کرێکارێک لە باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە



سەر لە بەیانی ئەمرۆ کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە نهۆمی ١٧ی باڵەخانەیەک لە بەرزاییەکانی قەیوان لە شاری سلێمانی کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بۆ تۆڕی میدیایی خەڵک ڕایگەیاند، کاتژمێرێک پێش ئێستا ئاگادارکرانەوە کە کرێکارێک کەوتووەتەوە خوارەوە، سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی شار گواستراوەتەوە، دواتریش ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، کرێکارەکە تەمەنی ٢٠ ساڵە و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تەنها لە ماوەی ئەمساڵدا تا ئێستا ٢٢ کرێکار لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

بە ئیجازەی پوری ئازیزمان، شانەدەر زی!
پێشت بە ئیجازەی پوری ئازیزمان، شانەدەر زی!
لە نێوان تەوتین و هەژماری ئەوان، چاوەڕوانی زیاتر…!
دواتر لە نێوان تەوتین و هەژماری ئەوان، چاوەڕوانی زیاتر…!
ەیوەندیدار