تانکەرێک سووتا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا



تانكەرێك لەسەر ڕێگای ڕۆڤیا گڕی گرت و شۆفێرەكەی گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ ڕایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا تانكەرێكی هەڵگری نەوتی خام لە نزیك ئۆڤەرپاسی ناحیەی ڕۆڤیا لەژێر كۆنتڕۆڵی شۆفێرەكەی دەرچوو و وەرگەڕا.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای وەرگەڕانی، تانكەرەكە گڕیگرت و لەلایەن تیمەكانیانەوە ئاگرەكەی كۆنتڕۆڵكرا، بەڵام بەهۆی ڕووداوەكەوە شۆفێرەكەی گیانی لەدەستدا.

ڕێکخراوەکانی ژینگە: تکایە شێواندنی سرووشت و ژینگەی کوردستان ڕابگرن
پێشت ڕێکخراوەکانی ژینگە: تکایە شێواندنی سرووشت و ژینگەی کوردستان ڕابگرن
یاساکان دەبنە پارێزەری مافی دایک و باوک؟
دواتر یاساکان دەبنە پارێزەری مافی دایک و باوک؟
ەیوەندیدار