“ئێران ناهێڵێت بنەماڵەی ژینا ئەمینی بچن بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆڤ”



دەسەڵاتدارانی ئێران ڕێگرییان لە ئەندامانی بنەماڵەی مەهسا ئەمینی “ژینا ئەمینی” کرد، کە وڵات بەجێبهێڵن بۆ وەرگرتنی (خەڵاتی ساخارۆڤ) کە لە لایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە پێی بەخشراوە لەپای هەوڵەكانی بۆ ئازادی.

شیرین ئەردەکانی، پارێزەری خانەوادەی ژینا لە فەرەنسا بە ئاژانسی (فرانس پرێس)ی ڕاگەیاندووە، “دایک و باوکی ئەمینی و براکەی ڕێگرییان لێکرابوو سواری ئەو فڕۆکەیە ببن، کە بڕیاربوو بیانباتە فەڕەنسا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆڤ”.

ڕاشیگەیاندووە، لە نیوەی شەوی دوێنێ ڕێگری كراوە لە گەشتی ئەو بنەماڵەیە، سەرەڕای ئەوەی ڤیزای چوونە فەڕەنسایان پێ‌ بووە و وتوشیەتی، “پاسپۆرتەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە.”

لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو پەرلەمانی ئەوروپا “خەڵاتی ساخارۆڤ”ی ئازادی بیرکردنەوەی بەخشییە (ژینا ئەمینی) کە گرنگترین خەڵاتە لە بواری مافەکانی مرۆڤ لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە.

ژینا ئەمینی، كچە كوردی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، دوای سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاق لە تاران بە بیانووی پابەند نەبوون بە یاسای توندی جل و بەرگ، لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. مردنی ئەو کچە ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی لێکەوتەوە و بەشداربووان دروشمی “ژن – ژیان – ئازادی”یان بەرزکردەوە.

سودانی  چەند فەرماندەیەک دوور دەخاتەوە
پێشت سودانی چەند فەرماندەیەک دوور دەخاتەوە
وەزیرێكی هەرێم: ئەگەر دەوڵەتی كوردی دابمەزرایە پێویستیان بە بەغدا نەدەبوو
دواتر وەزیرێكی هەرێم: ئەگەر دەوڵەتی كوردی دابمەزرایە پێویستیان بە بەغدا نەدەبوو
ەیوەندیدار