ڕێکخراوەکانی ژینگە: تکایە شێواندنی سرووشت و ژینگەی کوردستان ڕابگرن



ڕێکخراوە ژینگەییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای ڕاگرتنی وێرانکردن و تێکدانی ژینگە دەکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە سۆنگەی هەست کردنمان بەرامبەر بە ژینگەی هەرێمی کوردستان، وەکو بەشێک لە ڕێکخراوە ژینگەییەکان و چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەم داواکارییەی بەشێک لەدڵسۆزانی ژینگەی قەزای دەربەندیخان ئاڕاستەی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم (جێگری سەرۆک وەزیران، وەزارەتی کشتوکاڵ، دەستەی ژینگە، دەستەی گەشتوگوزار، داواکاری گشتی، پۆلیسی پاراستنی دارستان) دەکەین.

کە بە بەرچاوی هەمووانەوە دەستکراوە بە شێواندن و وێرانکردنی ژینگەی سرووشتیی ناوچەکە، داواکارین دەست بەجێ ئەو کارە ڕابگیرێت و سەرپێچیکاران سزا بدرێن.

ئێستا دەستکراوە بە وێرانکردنی شاخی گوڵان کە بە سەدان درەختی بەتەمەنی سرووشتی لەناو براون، هەروەها، هەوڵی وێرانکردنی ناوچەیەکی گەشتیاریش دەدرێ بەناوی تونی بابا.

ئەم مەترسیانە تەنها لە سنووری قەزای دەربەندیخان نییە، لە زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان هەمان کێشە و گرفت و شێواندنی ژینگە بوونیان هەیە.

ئێمە کە لە خوارەوە ناومان هاتووە، داواکارین دەست بەجێ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە درووست بکرێ بۆ لێپرسینەوە و بە دواداچونی ئەو کێشەیە، ئەگەرنا بە مافی خۆمانی دەزانین ڕێگەی یاسایی و چالاکی مەدەنی بگرینە بەر.

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە.

رێکخراوی خۆڕسک بۆ پاراستنی ژینگە

ریێکخراوی ژینگەپارێزی ڕانیە

ڕێکخراوی ژینگەپارێزی بازیان

رێکخراوی یەک دار بۆ پاراستنی ژینگە

ڕێکخراوی سرووشت بۆ پاراستن و چاککردنی ژینگە.

ڕێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگە

ڕێکخراوی هەنگەوانانی کوردستان

ڕێکخراوی داکۆکیکردن لە مافی ئاژەڵان

ڕێکخراوی عێڕاقیە بۆ بوژاندنەوەی کشتوکاڵی

ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید

ڕێکخراوی سەوزە گەشە

رێکخراوی شاوێر بۆ هۆشیاری ژینگە

ڕیکخراوی لانەی مناڵانی کوردستان رێکخراوی بە رانان بۆ هاوکاری مرۆیی رێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی ومافی مرۆڤ

ڕێکخراوی ئەمەک بۆ پرسی ئەنفال

رێكخراوا رۆشنگەر بۆ پیادەكرنا دیموكراسیەتێ

ئیبراهیم دێرگژنیکی چالاکوانی ژینگەیی دهۆک

رێکخراوا نوتر بو تەکنولوجیا و ڤەکۆلینان

هاوپەیمانی ڕێکخراوە کوردستانییەکان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی

تۆڕی ئایکان کوردستان

ڕێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید

ڕێکخراوی ژینگەی تەندرووست

رێکخراوی ئیرۆ بۆ پەرەپێدانی چڤاکی

هەڵمەتی ژیان نا بۆ ئیعدام لە کوردستان

ڕێکخراوی جیهانی بێ چەکی کیمیاوی و بایەلوجی.

ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کۆکوژ لە کوردستان

ڕێکخراوا ئاڤ یاکوردستانێ

ڕێکخراوی سرووشتی کوردستان

خەندەی نەنكە نیاندەرتاڵییەكەم
پێشت خەندەی نەنكە نیاندەرتاڵییەكەم
تانکەرێک سووتا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
دواتر تانکەرێک سووتا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار