“خەڵک “زانیاری لەسەر دەنگۆی فرۆشتن و خواردنی گۆشتی سەگ بڵاو دەکاتەوە



دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی سەربڕین و فرۆشتن و بەکارهێنانی گۆشتی سەگ لەلایەن ماڵێکی دانیشتووی ناحییەی بەحرکەی سەر بەپارێزگای هەولێرەوە، تۆری میدیایی خەڵک بەدواداچوونی بۆ راستی و دروستی بابەتەکە و ئەو دەنگۆیانە کرد کە لەوبارەیەوە بڵاو بووەتەوە.

سەبارەت بە ڕاستی ڕووداوەکە لەلێدوانێکدا بەرپرسێکی ئاسایشی ناحییەی بەحرکە بە تۆڕی میدیایی خەڵکی راگەیاند، “دەنگۆیەک هەیە گومان دەکرێت ماڵێک سەگیان سەربڕیبێ و گۆشتەکەیان فرۆشتبێ، بۆیە تۆمەتبار دەستگیرکراوە، بەڵام تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە ئەو گۆشتەی بەکار هێنراوە گۆشتی سەگە یاخود نا، وتیشی، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە گۆشتەکە بۆ شیکاری نێردراوە”.

لەوبارەیەوە پەیامنێری تۆڕی میدیایی خەڵک لە سنووری هەولێر ڕایگەیاند، دەنگۆی ئەو بابەتە هەیە بەڵام هێشتا هیچ لایەنێکی بەرپرس بەفەرمی بابەتەکەی ڕانەگەیاندووە و زانیارییەکانی بۆ ڕای گشتی پشتڕاست نەکردووتەوە.

باسی لەوەشکرد، دەوترێت ئەو ماڵەی بەتۆمەتی سەربڕین و فرۆشتنی گۆشتی سەگ تۆمەتبارکراون سەری سەگ لەلایەن دراوسێکانییەوە لەسەربانی ماڵەکەیان بینراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دەنگۆکان بەوشێوەیەیە کە کەسەکە لەلایەن فاڵچییەکەوە هاندراوە ئەو کارەبکات بۆئەوەی هاوسەرەکەی منداڵی ببێت.

گۆشت، هێلکە و مریشک بە نرخێکی هەرزان بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت
پێشت گۆشت، هێلکە و مریشک بە نرخێکی هەرزان بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت
خۆپیشاندان لە هەڵەبجە دەستیپێکرد
دواتر خۆپیشاندان لە هەڵەبجە دەستیپێکرد
ەیوەندیدار