خۆپیشاندان لە هەڵەبجە دەستیپێکرد



ئەمڕۆ سێشەممە، مامۆستایانی ناڕازی هەڵەبجە خۆپیشاندانێکیان بە بەشداری ژمارەیەك لە مامۆستایانی سلێمانی و شارەزوور دەستپێکرد.

خۆپیشاندانەکە لە درێژەی ناڕەزاییەکانی مامۆستایاندا دێت دژ بە دواکەوتنی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە.

ڕۆژی یەکشەممەش مامۆستایانی شارە جیاوازەکان خۆپیشاندانێکی فراوانیان لە سلێمانی ئەنجامدا و تێیدا جەختیان لە بایکۆتکردنی دەوام کردەوە.

لەگەڵ ئەوەی پێنج ڕۆژ لە مانگی 12 تێپەڕ بووە، تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی نۆی دابەش نەکردووە.

دوێنێش فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی ناردنی ئەو 700 ملیار دینارە تەواوکراون کە بەغدا بۆ دابینکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان دەینێرێت.

“خەڵک “زانیاری لەسەر دەنگۆی فرۆشتن و خواردنی گۆشتی سەگ بڵاو دەکاتەوە
پێشت “خەڵک “زانیاری لەسەر دەنگۆی فرۆشتن و خواردنی گۆشتی سەگ بڵاو دەکاتەوە
سبەینێ بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم باران دەیگرێتەوە
دواتر سبەینێ بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم باران دەیگرێتەوە
ەیوەندیدار