گۆشت، هێلکە و مریشک بە نرخێکی هەرزان بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت



وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند، ماددەی خۆراکی بە نرخی پاڵپشتیکراو لە بازاڕەکان بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت، ئەمڕۆ وەكو یەكەم هەنگاو لە پارێزگای بەغدا و واست دەستی پێكرد، هاوکات هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، لە ماوەی ڕابردوودا پێشنیارێك بۆ هەرزانكردنی نرخی مریشك، هێلكە و گۆشت لە بازاڕەكان هەبوو، ئەمڕۆ وەک یەکەم هەنگاو دەستی پێكرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجوومەنی وەزارەت بڕیاری داوە کە مریشكی بەستوو و هێلكە بە نرخی هەرزان بە هاووڵاتییان بفرۆشێت و ئێستا لە پارێزگای بەغدا و واست دەستی پێكردووە‌، کە نرخی فرۆشتنی ئەو دوو بەرهەمە بە كەمتر ٪٤٥ـی نرخی بازاڕ دەبێت.

 

هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، ” ئێستا پڕۆسەی دابینکردنی ماددەی خۆراکی بە نرخی پاڵپشتیکراو لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق تاقیکارییە و دیاریکراوە لە سنووری بەغدا و چەند پارێزگایەکی دەوروبەری، بەڵام دواتر بۆ هەموو پارێزگاکانی عێراق جێبەجێدەکرێت”.

نەوزاد شێخ کامیل، ئاماژەی بەوەشکرد ” ئێمە بە فەڕمی داوامانکردووە کە بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان بەهەمان شێوەی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دابینبکرێت، چونکە ئەم پڕۆسەیە بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتییانی کەمدەرامەتە لە گەڕەکە هەژارنشینەکان لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق”.

سەبارەت بە ماددە خۆراکییەکان وتی، ” زیاتر ماددە خۆراکییە بنەڕەتییەکان وەک: برنج، شەکر، زەیت، دۆشاو، ئارد بە شێوەی جار جار گۆشت و مریشک و هێلکەش دەگرێتەوە”.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم باسی لەوەکرد، “ماددە خۆراکییەکان لە ڕێگەی بارهەڵگرەوە دەهێندرێتە هەرێمی کوردستان و لە مارکێت و بازاڕەکان بە نرخێکی کەمتر دەفرۆشرێت و هاووڵاتییان دەتوانن لێی سودمەندببن”.

ئەو هەوڵەی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە كاتێكە، فرۆشتنی ئەو بەرهەمانە كە پێویستی سەرەكی ڕۆژانەی خەڵكن بودجەیەكی تایبەتی بۆ دابینكراوە، بڕیاریشە تا كۆتایی ئەمساڵ گۆشتی سووریش بە نرخی داشكێنراو لە بازاڕ بفرۆشرێت.

 

مۆریتانیا دەبێتە یاریزانێکی نوێی نێو بازاڕی وزەی جیهانی
پێشت مۆریتانیا دەبێتە یاریزانێکی نوێی نێو بازاڕی وزەی جیهانی
“خەڵک “زانیاری لەسەر دەنگۆی فرۆشتن و خواردنی گۆشتی سەگ بڵاو دەکاتەوە
دواتر “خەڵک “زانیاری لەسەر دەنگۆی فرۆشتن و خواردنی گۆشتی سەگ بڵاو دەکاتەوە
ەیوەندیدار