نرخی کارەبای سیتییەکان دیاری کرا



لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى سیتییەکان نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی تشرينى دووەم ڕاگەیاند، نرخی هەر کیلۆواتێک بریتییە لە (٢٧٣) دینار.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد، کە نوێنەری ئەنجومەنی ستییەکانى ناو شارى سلێمانی تێیدا ئامادەبوون، بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ مانگی تشرینى دووەم بریتییە لە (273) دینار.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن.

 

جارێکی دیکە بارەگاكانی هەسەدە لە دێرەزوور بە ئامانج گیران
پێشت جارێکی دیکە بارەگاكانی هەسەدە لە دێرەزوور بە ئامانج گیران
لە هەولێر تاوانی کرد و لە سەیدسادق دەستگیرکرا
دواتر لە هەولێر تاوانی کرد و لە سەیدسادق دەستگیرکرا
ەیوەندیدار