لە هەولێر تاوانی کرد و لە سەیدسادق دەستگیرکرا



مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارۆچکەی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیرکرد کە لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە داواکراو بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەدرێژەی گەڕان و بەدواداچوونەكان بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی فەرمانی گرتنیان هەبووە لە دادگای لێكۆڵینەوەی دەشتی هەولێر، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان لە قەزای سەیدسادق دەستگیركرد كە بەپێی ماددەی 406ی تایبەت بە تاوانی کوشتن، فەرمانی گرتنی هەبووە.

ڕوونیشیکردەوە تۆمەتبار ( س ، د ، ب لەدایكبووی 2002) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

دوێنێش پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی دیکەی لە سەیدسادق ڕاگەیاند کە بە هەمان شێوە لە هەولێرەوە داواکراو بوو.

نرخی کارەبای سیتییەکان دیاری کرا
پێشت نرخی کارەبای سیتییەکان دیاری کرا
بەڵێندەران داوادەکەن حکومەت قەرزەکانیان بداتەوە
دواتر بەڵێندەران داوادەکەن حکومەت قەرزەکانیان بداتەوە
ەیوەندیدار