جارێکی دیکە بارەگاكانی هەسەدە لە دێرەزوور بە ئامانج گیران



شەوی رابردوو جارێکی دیکە چەکدارانی نەناسراو هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە گوندەواری دێرەزوور لە ڕۆژئاوای کوردستان و بەئامانج گیران.

هێرشی سەر برەگاکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراو بە “هەسەدە” ماوەی سێ ڕۆژە بەردەوامییان هەیە و ئەو هێزانە ئاماژە بەوەدەکەن ئەو چەکدارانە سەر بە حکوومەتی سوریان کە هێرش دەکەنە سەر بارەگاکانی هەسەدە لە دێرەزوور.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە “هەسەدە” ڕایگەیاند، گروپە چەکدارەکانی سەر بە “ئەلهەفل” هێرشیان کردووەتە سەر بارەگاکانیان لە شارۆچکەی عەزبە و ئەلسور لە گوندەواری باکوری دێرەزوور و پێکدادان لەنێوانیاندا ڕوویداوە، دواتر هێرشبەرەکان بە ناچاری هەڵهاتوون.

ناوی ئیبراهیم ئەلهەفل، شێخی عەشیرەتی عەگیدات، کاتێک شەڕ و پێکدادانەکانی مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو لە دێرەزوور سەریهەڵدا چەكداری كۆكردەوە و شەڕی دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی ئەمنی سەربازی سەر بە هێزەکانی حکوومەت و میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات لە دێرەزوور ڕاگەیاند.

ئەوەخراوەتەڕوو، دوو چەکداری نەناسراو کە ماتۆڕسکیلێکیان پێبووە، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هەسەدەیان لەسەر ڕێگای سەرەکی شارۆچکەی سوەیدان، كردووەتە ئامانج  و بەهۆیەوە ئەندامێکی هەسەدە برینداربووە.

دوێنێش، گولـلە هاوەنێک کە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە ڕۆژئاوای فوراتەوە تەقێندرابوو، لە ماڵی هاووڵاتییەكی سڤیل لە شارۆچکەی دەرنەج كەوتووەتە خوارەوە و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

هاوکات، چەکدارانی نەناسراو لەناوچەکانی لە هەجین، ئەلشحەیل، ئەلتەیانە و ئەلشەنان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی گوندەواری دێرەزوور، هێرشیان کردووەتەسەر بارەگاکانی هەسەدە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

تورکیا هەڵویستی خۆی لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم یەکلاکردەوە
پێشت تورکیا هەڵویستی خۆی لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم یەکلاکردەوە
نرخی کارەبای سیتییەکان دیاری کرا
دواتر نرخی کارەبای سیتییەکان دیاری کرا
ەیوەندیدار