هاووڵاتیان پەنا بۆ سۆپای غاز دەبەن



لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان و ساردبوونی کەشوهەوا، هاووڵاتیان سۆپا و هیتەرەکانیان چاکدەکەنەوە بۆ خۆگەرمکردنەوە.

بورهان قادر، ساڵانێکە لە دوکانەیەکدا سۆپا و هیتەرەکان چاکدەکاتەوە، بەهۆی دۆخی دارایی و نەبوونی مووچە بازاڕی کزبووە، دەڵێت “هاووڵاتیان تا زۆر مەجبوورنەبن و نەگاتە تینیان نایەن بۆ چاککردنەوە سۆپاکانیان”.

ئەو پیشەگەرە ئەوە دەخاتەڕوو، ئێستا هاووڵاتیان زیاتر پەنا بۆ سۆپای غازدەبەن، چونکە پاکترە و کێشەی نییە، هەروەها هاووڵاتیان خواستیان لەسەر سۆپای تۆربۆی ژاپۆنییە.

ساڵانە هاووڵاتیان دێنە لای وەستا بورهان بۆ پڵیتەتێکردنی سۆپاکانیان، کە هەندێکیان بەهۆی خراپی کوالێتی نەوتەکەی پڵیتەکانیان تێکدەچێت.

ڕێنمایی هاووڵاتیان دەکات، کاتێک پڵیتە سۆپاکانیان ڕەقدەبێت، بوتڵی نەوتەکەی دەربهێنێت و وازیلێبهێنێت تا بێ نەوت دەکوژێتەوە، یاخود ئەگەر نەوتەکە بۆن غازی هەبوو، ئەوا خوێی زبری تێبکرێت.

پارێزگاری نەینەوا دەستی لەکار کێشایەوە
پێشت پارێزگاری نەینەوا دەستی لەکار کێشایەوە
سەڕاجی لەنێوان کۆن و ئێستادا
دواتر سەڕاجی لەنێوان کۆن و ئێستادا
ەیوەندیدار