كەشناسی هۆشداری دەدات



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، كە ئەمشەو و سبەینێ‌ بارانی بەلێزمە و تەرزە بەردەوام دەبێت و هۆشداری دروست بوونی تەم بۆ سبەی شەو دەدات.

شاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا ھەورە بروسکە و بارانبارین لەناوچەکانی سنوری ھەڵەبجە و سلێمانی و گەرمیان بەردەوامی ھەیە و ڕێژەیەکی باش باران باری و لەھەندێ شوێنیش تەرزەی زۆر زیانی گەیاندبوو.

ڕاشیگەیاند، ناجێگیری کەشوھەوا لەسەر ناوچەکانمان تا سبەی ئێوارەی سێ شەمە 5/7/2024 بەردەوامی ئەبێت و ناوبەناو ھەورە بروسکەکان لەشوێن و کاتی جیاوازدا چالاک ئەبنەوە و تەرزە و بارانی بەلێزمە ئەبارێتەوە و پلەکانی گەرماش بەجێگیری ئەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی شەو کاریگەری ھەورە بروسکە و بارانبارین لەسەر زۆربەی ناوچەکان کۆتایی پێدێت و ئەگەری دروستبوونی تەم و مژی چریش لە ناوچە شاخاوییەکان ئەبێت تا بەرەبەیانی ڕۆژی چوار شەممە و بۆ ڕۆژەكەی کەشی زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەگشتی سەقامگیر ئەبێت و ئەگەرێکی لاواز ھەیە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ھەندێ تاوە باران و ھەورە بروسکە لەناوچە شاخاوییەکان بۆ ماوەیەکی کورتخایان دروست ببێتەوە.

ئاسایشی سلێمانی: ٧ تیرۆرستی داع*شمان دەستگیرکرد کە دوانیان پلەی ئەمیریان هەیە
پێشت ئاسایشی سلێمانی: ٧ تیرۆرستی داع*شمان دەستگیرکرد کە دوانیان پلەی ئەمیریان هەیە
مەسرور بارزانی: بەپێی توانا هاوکاری زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەری دەكەین
دواتر مەسرور بارزانی: بەپێی توانا هاوکاری زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەری دەكەین
ەیوەندیدار