قوباد تاڵەبانی: ھەرچی پێویست بێت بۆ گەڕانەوەی کەرکوک بۆ باوەشی کوردستان درێغی ناکەین



 

جێگری سەرۆکی وەزیرانی ھەرێم لەگەڵ سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان کۆبووەوە و ڕایگەیاند، کێشەی کەرکوک پرسێکی گرنگە و ھەرچی پێویست بێت بە ئامانجی گەڕانەوەی بۆ باوەشی کوردستان درێخی ناکەن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ فەھمی بورھان کۆبووەوە و دوا پێشھاتەکانی ئەو ناوچانە و ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستوور گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران، قوباد تاڵەبانی ڕوونیکردەوە، کێشەی خاک و پرسی کەرکوک پرسێکی گرنگە و ھەرچی پێویست بێت لە ڕووی یاسایی و دەستوورییەوە درێغی ناکەن بە ئامانجی گەڕانەوەیان بۆ باوەشی کوردستان.

سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانی جوتیارانیش لە وەرزی دروێنەدا، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی دەستەی ڕاسپارد، ھەوڵەکانیان زیاتر بکەن ڕێگرێکانی بەردەم جوتیاران لابەرن و بۆ ئەم مەبەستەش ھەمەئاھەنگی فراکسوێنە کوردستانییەکانی لە بەغداد بە پێویستزانی و پشتیوانی حکومەتی بۆ دووپاتکردنەوە.

 

چه‌ند ڕینماییه‌کی گرنگ بۆ خوێندكارانی پۆلی 9
پێشت چه‌ند ڕینماییه‌کی گرنگ بۆ خوێندكارانی پۆلی 9
سێ‌ كۆڵبەری كورد كوژران
دواتر سێ‌ كۆڵبەری كورد كوژران
ەیوەندیدار