سەڕاجی لەنێوان کۆن و ئێستادا



ڕۆژانێک کاریان دروستکردنی بەرگی جۆرە جیاوازەکانی چەک بووە، بەڵام ئێستا بەرگی دوعاش دروستدەکەن.

سەڕاجی، یەکێکە لە پیشە دێرینەکانی شاری سلێمانی، لە چەرم بەرگی چەک دروستدەکرێت.

پشتیوان مەحمود، نزیکی ٢٠ ساڵ دەبێت کاری سەڕاجی دەکات، پێشتر تەنها بەرگی چەک و چەند پێویستییەکی دیاریکراویان دروستکردووە، بەڵام ئێستا داواکاری هاووڵاتیان گۆڕانی بەسەرداهاتووە.

ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، هەندێک دێن بۆ بەرگی دوعا، بەرگی بیستۆک و کۆمەڵێک شتی دیکە کە هەندێک جار خۆشی پێی سەیرە کەسێک داوایدەکات.

پشتیوان لەگەڵ دروستکردنی بەرگی چەکێکدا، شێوازی دوورینی بەرگی چەکەکان دەکات، کە هەوڵدەدات باشترین جۆری چەرم بەکاربهێنێت.

بەهۆی نەبوونی پیشەسازی دروستکردنی چەرم لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە دەرەوەی چەرمەکان داوادەکات.

بۆ بڕین و دوورین هەر بەرگێک نزیکی کاتژمێرێکی پێویستە، تا بەباشترین شێوە بەرگەکە دروستبکات و بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاربهێنرێت.

لەگەڵ ئەزموونی کارکردن، باس لە گۆڕانی خواستی هاووڵاتیان دەکات، لە کاتێکدا پێشتر هەمیشە هاووڵاتیان جەختیان لەسەر کوالێتی باشی ئەو بەرگە کردووە کە داوایان کردووە، بەڵام ئێستا گرنگی بە ڕووکەش دەدرێت، نرخ گرنگ نییە تەنها گرنگی بە دیوی دەرەوەی بەرگەکە دەدرێت.

هاووڵاتیان پەنا بۆ سۆپای غاز دەبەن
پێشت هاووڵاتیان پەنا بۆ سۆپای غاز دەبەن
پەروەردەی سلێمانی بە نووسراوی فەرمی بەڕێوەبەری خوێندنگەکان ئاگادار دەکاتەوە
دواتر پەروەردەی سلێمانی بە نووسراوی فەرمی بەڕێوەبەری خوێندنگەکان ئاگادار دەکاتەوە
ەیوەندیدار