ئاسایشی سلێمانی: ٧ تیرۆرستی داع*شمان دەستگیرکرد کە دوانیان پلەی ئەمیریان هەیە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، لە دوو چالاکیدا ( ٧ ) تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە کە و دوانیان پلەی ئەمیریان هەبووە.

ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە کە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری وورد و چاودێری بەردەوامی هێزەکانمان، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا لە دوو ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوودا لە ٤/٢٠ و ٥/٣ ی ٢٠٢٤ (٧)تیرۆریستی(داعش)لە شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەستگیربکەن، کەبەشێوەی نایاسایی سنورەکانی هەرێمی کوردستانیان بەزاندبوو بە مەبەستی گەیشتن بە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.

دەشڵێت:”دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ووردی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و بەدەستگەیشتنی زانیاری پشتڕاستکراوی هاوپەیمانان و هێزە ئەمنیەکانی عێراق و هەڵگرتنەوەی پەنچەمۆری دەستگیرکراوان دەرکەوت سەرجەمیان لەچەندین کردەوەی تیرۆریستی بەشداربون و دووان لە دەستگیرکراوان پلەی ئەمیریان هەبووە و یەکێک لە تیرۆریستان شارەزای بۆرای بۆمب(عبوات)بووە”.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی ئاسایش، ئێستا سەرجەم داواکراوان بە ماددەی (٢)ی تیرۆر دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

کەشناسی: سبەینێش بارانبارین بەردەوام دەبێت
پێشت کەشناسی: سبەینێش بارانبارین بەردەوام دەبێت
كەشناسی هۆشداری دەدات
دواتر كەشناسی هۆشداری دەدات
ەیوەندیدار