پارێزگاری نەینەوا دەستی لەکار کێشایەوە



ئەمڕۆ پارێزگاری نەینەوا نەجم جبوری دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە سودانی کرد و واژۆی لەسەر کرا.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوای قبوڵ کرد و واژۆی لەسەر کرد، هاوکات سوپاسی نەجم جبوری کرد بۆ ئەو هەوڵ و ماندوبوون و تێکۆشانانەی بۆ خزمەتکردنی پارێزگاکە ئەنجامی داوە،

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە دەست خەڵک  کەوتووە ، جبوری لە نامەکەیدا نوسیوویەتی ، “بە لەبەرچاوگرتنی تەواونەکردنی ڕێکارەکان و  بەپێی یاسای کۆمیسیۆنی باڵای نیشتمانی بۆ هەڵسەنگاندن و دادپەروەری بەهۆی دەنگ نەدانی پەرلەمانی عێراق، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (23583)ی ساڵی 2023، و بە پابەندبوون بە یاسا و دەستوور، دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە ئەرکەکانی پۆستی پارێزگاری نەینەوا پێشکەش بە بەردەمتان دەکەم”.

جبوری هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە رێوشوێنەكان لە یاسای دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەریی تەواو نەكراوە، یاسایەك كە تایبەتە بە دروخستنەوە‌و ریشەكێشكردنی بەعسییەكان لە پۆستە حكومییەكان‌ و دوای كەوتنی رژێمی سەدام دەرچووە.
لە نوسراوێكی تردا كە بەهەمان شێوە تایبەت بە دەستلەكاركێشانەوەكەی نوسیویەتی، نەجم جبوری سوپاسی ئەنجومەنی وەزیرانی كردووە كە دادپەروەر بووە‌و بواردویەتی لە یاسای لێپرسینەوە‌و دادپەروەری‌ و دەڵێ:” ئێمە لەسەر رێزگرتن‌ و ملكەچبوون بۆ سیستەم‌ و یاسا پەروەردە كراوین، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی رێوشوێنی هەڵگرتنی ریشەكێشكردن لەسەرم هەڵنەگیراوە‌ و لە پەرلەمان دەنگی لەسەر نەدراوە، بۆیە دەستلەكار دەكێشمەوە”.

نەجم جبوری، لە دوای ئازادکردنی موسڵ و پارێزگای نەینەوا، بووە پارێزگار و لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا، بوژانەوەی پارێزگاکە و بە تایبەت شاری موسڵ وەک دەستکەوت بۆی هەژماردەکرێت و هەر لەبەر ئەمەشە سودانی سوپاسی تایبەتی کرد.

مامۆستایان بۆ دەستپێكردنەوەی دەوامی سبەینێ‌ بریاریان دا
پێشت مامۆستایان بۆ دەستپێكردنەوەی دەوامی سبەینێ‌ بریاریان دا
هاووڵاتیان پەنا بۆ سۆپای غاز دەبەن
دواتر هاووڵاتیان پەنا بۆ سۆپای غاز دەبەن
ەیوەندیدار