عەلی قەرەداغی: سەرکەوتنی مسوڵمانان حەقە



ئەمینداری گشتی یەكێتی زانایانی جیهانيی موسڵمان ڕایدەگەیەنێت، خوای گەورە تۆڵە لە تاوانباران دەکاتەوە، گەرچی کاتێکی زۆریش بەسەر تاوانەکانیان تێپەرێت و دەشڵێت: سەرکەوتنی مسوڵمانان حەقە.

د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەكێتی زانایانی جیهانیی موسڵمان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، “خوای گەورە تۆڵە لە تاوانباران دەکاتەوە، گەرچی کاتێکی زۆریش بەسەر تاوانەکانیان تێپەرێت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆر پیاوچاک لەکاتی سەختیدا گەشبینییان لاواز دەبێت و پێیان وایە سەرکەوتن درەنگ کەوتووە، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە سەرکەوتنیان بەرتەسک کردۆتەوە بۆ یەک جۆر، لەکاتێکدا سەرکەوتنی خودایی سنووریی ژمارەیی و وڵاتی بۆ دانانرێت.

دەشڵێت: “خۆ ئەگەر دڵنیا بوونایە ئەوا ئیتر گەشبین دەبوون و دڵخۆش دەبوون و خەڵکیشیان دڵخۆش دەکرد. خوای گەورە دەفەرموێت: {ۆكَانَ حَقًّا عَڵیْنَا نَصْرُ الْمُۆْمِنِینَ.}

د. عەلی قەرەداغی نووسیویەتی، “مادەم باوەڕدارێکی ڕاستگۆیت لە باوەڕەکەتدا، کەوایە دڵخۆشبە بە سەرکەوتن لەلایەن خوای گەورەوە و هەموو خەمەکان لە پشتتەوە فڕی بدە و دەست بەو پەتەی خواوە بگرە، کە ناپچڕێت. چونکە سەرکەوتنی مسوڵمانان حەقە و خوای گەورە لازمی کردووە بەسەر خۆیەوە و بە ویستی خۆی ئەنجامی دەدات، هەروەک چۆن وەسێتکار بە ویستی خۆی پارەکەی دەداتە وەسێت بۆکراو”.

ئەمینداری گشتی یەكێتی زانایانی جیهانی موسڵمان نزای ئەوە دەكات، “خوایە دوژمنانمان سەرنەخەیت بەسەرماندا، خوایە بەهۆی تاوانەکانمانەوە زاڵیان نەکەیت بەسەرماندا”.

 

سبەینێ‌ لە چەند گەڕەكیكی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت
پێشت سبەینێ‌ لە چەند گەڕەكیكی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت
سوریا چوار فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سەر بە توركیای تێكشكاند
دواتر سوریا چوار فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سەر بە توركیای تێكشكاند
ەیوەندیدار