سوریا چوار فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سەر بە توركیای تێكشكاند



هێزەكانی سوپای سوریا لەڕێگەی مووشەكەوە چوار فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی هێزەكانی “تحریر شام”ی سەر بە توركیایان تێكشكاند.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هێزەکانی ڕژیمی سوریا لەڕێگەی مووشەكی دژەفڕۆكەوە چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزە چەكدارەكانی “تحریر شام”ی سەر بە توركیایان تێكشكاندووە، كە هەوڵیان دابوو هێرش بکەنە سەر پێگەکانی سوریا لە لازقیە و حەلەب.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە 14ی ئەم مانگەدا هێزەکانی سوریا بە مووشەکی زەمینی وەڵامی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانێکی سەر بە “بەرەی تەحریر شام”یان دایەوە لە ئاسمانی شاری حەلەب، لەکاتێکدا هەوڵی ئەنجامدانی هێرشی دەدا دژی پێگەکانی هێزەکانی ڕژێمی سوریا لەناو شارەکەدا.

ئاشكراشی كردووە، ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگەش، هێزەکانی سوریا لە لادێکانی باکووری ڕۆژئاوای حەما، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان خستە خوارەوە، کە بەسەر ئاسمانی شارۆچکەی جورین لە لادێکانی حەمادا دەسوڕایەوە.

بە پێی سەرچاوەکان، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بە بڕێک بۆمبی تەقەمەنی بارکرابوو، کە لە ناوچەکانەوە هەڵدرابوو، کە لەژێر كۆنتڕۆڵی “بەرەی تحریر شام”ی سەر بە توركیا بوون.

 

عەلی قەرەداغی: سەرکەوتنی مسوڵمانان حەقە
پێشت عەلی قەرەداغی: سەرکەوتنی مسوڵمانان حەقە
هۆشداری لە بوتڵی پلاستیكی غازی ماڵان دەدرێت
دواتر هۆشداری لە بوتڵی پلاستیكی غازی ماڵان دەدرێت
ەیوەندیدار