سبەینێ‌ لە چەند گەڕەكیكی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی خشتەی دابەشكردنی نەوت بۆ سبەینێ‌ بڵاودەكاتەوە، كە دوو گەڕەكی ناو شار و دوو شارۆچكە دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و سبەی یەک شەممە ۱۹ـ۱۱ـ۲٠۲۳ نەوت لەناوشاری سلێمانی لەسنوری مەڵبەندی ۱٠ لەگەڕەکەکانی (کانی سپیکە و هەواری شار) دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە دەرەوی شاری سلێمانی لەسنووری قائمقامیەتەکانی (چەمچەماڵ و قەرەداغ) دابەش دەکرێت.

لەسەر ڕووداوەکەی شوقەکانی ئیسکان دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
پێشت لەسەر ڕووداوەکەی شوقەکانی ئیسکان دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
عەلی قەرەداغی: سەرکەوتنی مسوڵمانان حەقە
دواتر عەلی قەرەداغی: سەرکەوتنی مسوڵمانان حەقە
ەیوەندیدار