خوێندکارانی پۆلی ١٢ لەشاری سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا



ئەمڕۆ پێنجشەممە، خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لەشاری سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەجامدا و لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شاری سلێمانی گردبوونەوە و داوایانکرد پرۆگرامی خوێندنیان بۆکەم بکرێتەوە.

گردبوونەوە و ناڕەزاییەکانی خوێندکاران لەکاتێکدایە، ماوەی دوو مانگە بەفەرمی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە، بەڵام بەهۆی بایکۆتی مامۆستایان و پێنەدانی مووچەکانیان پرۆسەی خوێندن لەپارێزگای سلێمانی وەستاوە و خوێندکاران ئەمە بە خاڵێکی مەترسیدار لەسەر داهاتوویان هەژمار دەکەن.

وەک خوێندکاران ئاماژەی بۆدەکەن ئەگەر پرۆگرامەکەیان بۆ کەم نەکرێتەوە ئەوا فریای کۆشش و بەدەستهێنانی ئەو نمرەیە ناکەون کە دەیانەوێت بەدەستی بهێنن، چونکە داهاتووی ئەوان پەیوەستە بەو نمرەیەوە کە لە پۆلی ١٢ بەدەستی دەهێنن.

داوادەکرێت ڕێگری لە ئیسرائیل بکرێت هەتا چەکی ئەتۆمی لە غەززە بەکار نەهێنێت
پێشت داوادەکرێت ڕێگری لە ئیسرائیل بکرێت هەتا چەکی ئەتۆمی لە غەززە بەکار نەهێنێت
ئاسایشی دەروونی مامۆستایان، هەنگاوی چارەسەر
دواتر ئاسایشی دەروونی مامۆستایان، هەنگاوی چارەسەر
ەیوەندیدار