تەرمی ڕەئیسی و یاوەرەکانی بەچوار شاردا تێپەڕدەبن



بە چوار شاردا تێدەپەڕێت، ڕێوڕەسمی پرسەی سەرۆک کۆماری ئێران و یاوەرەکانی کە لە رووداوی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێکدا گیانیان لەدەوستدا، لە ڕۆژی سێشەممە دەست پێدەکات و ڕۆژی پێنجشەممە بە ئەسپاردەکردنیان بە خاک کۆتایی دێت.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ – ٥ – ٢٠٢٤، ڕێوڕەسمی پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوەڵانی لە شاری تەبرێزی باکووری ڕۆژئاوای ئێرانەوە دەست پێدەکات، کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیان، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە ناوچەیەکی شاخاویی پاش گەرانەوەیان لە کردنەوەی پرۆژەیەکی ئاویی هاوبەشی نێوان وڵاتەکەیی و ئازەربایجان و گیانیان لەدەستدا.

 

بە وتەی موحسین مەنسووری یاریدەدەری سەرۆکی کۆمار بۆ کاروباری جێبەجێکردن، ڕێوڕەسمی پرسەی قوربانیان لە شارەکانی تەبرێز (ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، باکووری ڕۆژئاوا) و قوم، بەڕێوەدەچێت، هەروەها بڕیارە کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە(باشووری تارانی پایتەخت) بەلای مەزارگەی “خانم مەعسومە”دا کاروانی قوربانیان تێپەڕێت و بگاتە تارانی پایتەخت، کە عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران نوێژ لەسەر تەرمەکان دەکات لە شەوی سێشەممەدا.

 

پرسەکە گەشتی بیرجەند لە (پارێزگای خۆراسانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران) و مەشهەد (لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی ڕۆژهەڵاتی ئێران) دەکات.

 

بڕیارە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران لە زێدی خۆی لە شاری مەشهەد بەخاک بسپێردرێت، کە مەزاری ئیمام عەلی رەزا، ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی تێدا بەخاک سپێردراوە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە، کە کۆماری ئیسلامی ئێران پێنج ڕۆژ ماتەمینی لە سەرتاسەری وڵات بۆ قوربانیانی ئەو رووداوە ڕاگەیاندووە.

 

بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، تەرمی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئێران و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و شاندی یاوەری ڕادەستی پزیشکی دادوەری کرابوون بۆ ناسینەوە و جیاکردنەوەیان.

 

دوای گەڕانێکی بەرفراوان، تیمەکانی فریاگوزاری پاشماوەی سووتاو و تێکشکاوی ئەو کۆپتەرەیان دۆزیەوە کە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە تەبرێز کەوتە خوارەوە.

 

فڕۆکەکە لە ڕێگای تەورێزدا بوو، کاتێک تووشی ڕووداوێکی “سەختی نیشتنەوە” بوو، دوای ئەوەی شاندی ئێران بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بەنداوێک لەسەر سنووری ئازەربایجان کرد، کە سەرۆک کۆماری ئێران و هاوتا ئازەرییەکەی، ئیلهام عەلیێڤ ئامادەی بوون.

“بێڵ ٢١٢”، ئەو هێلیکۆپتەرە ئەمریکییەی سەرۆکی ئێران تیایدا گیانی لەدەستدا
پێشت “بێڵ ٢١٢”، ئەو هێلیکۆپتەرە ئەمریکییەی سەرۆکی ئێران تیایدا گیانی لەدەستدا
تاوەباران و هەورە تریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دواتر تاوەباران و هەورە تریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پەیوەندیدار