خانمی یەكەمی سوریا تووشی شێرپەنجە بوو



سەرۆکایەتی کۆماری عەرەبی سوریا ڕایگەیاند، دوای دەرکەوتنی چەندین كاریگەری و نیشانەی کلینیک، دواتر زنجیرەیەک پشکنین و تاقیكردنەوەی پزیشکی، دەركەوت خانمی یەکەم “ئەسما ئەسەد” تووشی شێرپەنجەی خوێنی توندی مایلۆجین بوو.ە

سەرۆکایەتی کۆماری سوریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، خانمی یەکەم پڕۆتۆکۆڵی چارەسەری تایبەتمەند ئەنجام دەدات، کە پێویستی بە مەرجی دابڕان هەیە لە هەمان کاتدا بە دووری کۆمەڵایەتی گونجاو و بەم شێوەیە دووردەکەوێتەوە لە کاری ڕاستەوخۆ و بەشداری لە بۆنە و چالاکییەکان وەک بەشێک لە پلانی چارەسەرکردن .

سەرۆکایەتی کۆمار ڕوونی کردەوە، کە ئەسما ئەسەد بە هەموو ئیرادە و توانا و باوەڕ بە خوداوە بەم قۆناغەی چارەسەرکردندا تێدەپەڕێت.

سودانی و بارزانی دەچنە تاران
پێشت سودانی و بارزانی دەچنە تاران
قائیمقامیه‌تی سلێمانی سزای ئه‌م شوێنانه‌ ده‌دات
دواتر قائیمقامیه‌تی سلێمانی سزای ئه‌م شوێنانه‌ ده‌دات
پەیوەندیدار