قائیمقامیه‌تی سلێمانی سزای ئه‌م شوێنانه‌ ده‌دات



سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر شوێنێك ئاوی له‌ده‌به‌نراو له ‌پله‌ی گه‌رمی به‌رز و بەر تیشكی خۆر عه‌مبار بكات شوێنه‌كه‌ ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند؛ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و هاتنی وه‌زری هاوین، ئاگاداری سه‌رجه‌م كارگه‌كانی ئاو، ماركێت و دوكانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌ شوێنی پله‌ی گه‌رمی به‌رز و به‌ر تیشكی خۆر عه‌مبار نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

ئەوەشی خستەڕوو کە قائیمقامیه‌تی سلێمانی نووسراوی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له ‌كاتی به‌دیكردنی گواستنه‌وه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌به‌ر تیشكی خۆر و دانه‌پۆشراوی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و سزای شۆفێره‌كه‌ بدرێت.

به‌پێی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌‌كان، نابێت ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌ شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه‌ ئاوی ناو ده‌به‌ پلاستیكه‌كان ده‌بێته‌ هۆكارێك‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ (25)ی سه‌دی،‌ به‌شێكی پلاستیكه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌‌ كارلێك ده‌كات ده‌بێته‌ هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ تووشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و تێكچوونی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌خانماندا.

پێش ئه‌وه‌ی ئاو بكرێته‌ ناو ده‌به‌پلاستیكه‌كان ‌مادده‌ی ئۆزۆن (O3) بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت له‌بری كلۆر، له‌كاتی به‌ركه‌وتنی ئۆزۆنه‌كه‌ به‌تیشكی خۆر، مادده‌كه‌ شی ده‌بێته‌وه‌ بۆ (O2) له‌گه‌ڵ ئۆكسجینێكی چالاك،(O2)  به‌بێ كێشه‌ له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵده‌بێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی یه‌ك ئۆكسجین و به‌ركه‌وتنی به‌تیشكی خۆر، له‌ش تدوشی نه‌مانی به‌رگری ده‌كات.

قائیمقامیەتی سلێمانی داوای لە هاووڵاتییان کرد کە له‌كاتی بوون و به‌دیكردنی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له ‌شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر، یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بکەن (07708677777).

خانمی یەكەمی سوریا تووشی شێرپەنجە بوو
پێشت خانمی یەكەمی سوریا تووشی شێرپەنجە بوو
چۆن لەڕووداوی فڕۆكەكەی سەرۆكی ئێران تێبگەین؟!
دواتر چۆن لەڕووداوی فڕۆكەكەی سەرۆكی ئێران تێبگەین؟!
ەیوەندیدار