داوادەکرێت ڕێگری لە ئیسرائیل بکرێت هەتا چەکی ئەتۆمی لە غەززە بەکار نەهێنێت



وەزیری دەرەوەی فەڵەستین، ڕیاز مالیکی داوای لە ڕافایل ماریانۆ گرۆسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کرد ئەو ڕێوشوێنانە بگرنەبەر کە هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە غەززە لەکار دەخەن.

سەبارەت بە هەڕەشەی وەزیری میراتی ئیسرائیل، ئامیخای ئێلیاهو کە کەسێکی ڕاستڕەوی توندڕەوە بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی بۆ سەر کەرتی غەززە، مالیکی پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کرد.

لە پەیامەکەیدا مالیکی باسی لەوە کردووە، بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی بۆ سەر غەززە لە نێو ئەگەرەکاندایە، ئەو هەڕەشەیەی وەزیرە ئیسرائیلییەکە هەڕەشەیەکە بۆ سەر هەموو وڵاتان و پێویستە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و وڵاتانی ئەندامی ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر.

بانکی ناوەندیی: ڕێژەی هەڵاوسان دابەزیوە
پێشت بانکی ناوەندیی: ڕێژەی هەڵاوسان دابەزیوە
خوێندکارانی پۆلی ١٢ لەشاری سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
دواتر خوێندکارانی پۆلی ١٢ لەشاری سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
ەیوەندیدار