“بێڵ ٢١٢”، ئەو هێلیکۆپتەرە ئەمریکییەی سەرۆکی ئێران تیایدا گیانی لەدەستدا



ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەری ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیان، کەلە باکووری ڕۆژئاوای ئێران کەوتە خوارەوە و گیانیان لەدەستدا.

 

ئەوەی ڕەئیسی و شاندی یاوەری گەشتیان پیکرد، هێلیکۆپتەرێکی جۆری بێڵ ٢١٢یە، کە دروستکراوی ئەمەریکایە و لەلایەن چەند وڵاتێکەوە بۆ مەبەستی ئەمنی و سەربازی و مەدەنی بەکاردەهێنرێت.

 

دیارترین تایبەتمەندییەکانی هێلیکۆپتەری بێڵ ٢١٢ :

هێلیکۆپتەری بێڵ ٢١٢ قەبارەی مامناوەندە و لەلایەن کۆمپانیای بێڵ تێکسترۆنەوە لە ویلایەتی تەکساس بەرهەمهێنراوە و بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین گەشتی ئەنجامداوە.

لە ساڵی ١٩٨٨، پۆلیسی ئەمریکا کارگەی بەرهەمهێنانی ئەم کۆپتەرەی گواستەوە بۆ ناوجەی کیوبیک لە کەنەدا.

 

هێلیکۆپتەرەکە، ١٥ سەرنشین (فڕۆکەوان و ١٤ کەس) لەخۆدەگرێت، ڕووبەری ناوەوەی شەش مەتر سێجایە، دەتوانێت تا ٢٢٦٨ کیلۆگرام بگوازێتەوە.

 

دوو بزوێنەری هەیە و دەتوانێت بە بەکارهێنانی بزوێنەرێک بفڕێت لە ئەگەری هەر زیانێک دەتوانێت بزوێنەرەکەی تر بەکاربهێنێت.

 

بەرهەمهێنانی ئەم هێلیکۆپتەرە لەسەر داواکاری بۆ دابینکردنی پێداویستی سوپای کەنەدا دەستیپێکرد، پێش ئەوەی سوپای ئەمریکا دەست بە بەکارهێنانی بکات.

 

لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، ئەمریکا دەستیکرد بە بەکارهێنانی بۆ مەبەستی مەدەنی و پشتگیریکردنی دەریایی بۆ کۆمپانیا دۆزەرەوەکانی وزە لە نەرویج پەرەی پێدرا.

 

لە کەرتی سەربازی، ئەمنی، مەدەنی، ئۆپەراسیۆنەکانی داربڕین لە دارستانەکان، ڕزگارکردنی دەریایی و دابینکردنی پێداویستی لە جەمسەری باکوور بەکاردەهێنرا.

 

خێرایی، ئەم هێلیکۆپتەرە ٢٦٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و دەتوانێت مەودای ٩٨٠ کیلۆمەتر بفڕێت.

 

دوای ئەوەی بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە هێلیکۆپتەرەکان زیانیان پێگەیشت و چاککردنەوە و پاراستن و مانەوەیان قورس بوو، هێزی ئاسمانی ئێران ئەم هێلیکۆپتەرانەی ڕادەستی مانگی سووری وڵاتەکەی کرد.

 

ئێران پێش شۆڕشی ئیسلامی، ساڵی 1979 هێلیکۆپتەری بێڵ 212ی کڕیوە.

 

جگە لە ئێران، ئەم فڕۆکەیە لە لایەن کەرتە سەربازی و ئەمنییەکانی حکومەت لە کەنەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆسنە و هەرزەگۆڤینا، کرواتیا، کۆڵۆمبیا، گرینلاند، ژاپۆن، مەکەدۆنیای باکوور، سربیا، سلۆڤینیا و تایلەند بەکاردەهێنرێن.

چۆن لەڕووداوی فڕۆكەكەی سەرۆكی ئێران تێبگەین؟!
پێشت چۆن لەڕووداوی فڕۆكەكەی سەرۆكی ئێران تێبگەین؟!
تەرمی ڕەئیسی و یاوەرەکانی بەچوار شاردا تێپەڕدەبن
دواتر تەرمی ڕەئیسی و یاوەرەکانی بەچوار شاردا تێپەڕدەبن
پەیوەندیدار