داوا دەکرێت سودی سەر قەرزەکان لاببرێت



سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، داوایانکردووە سودی سەر ئەو ١٥٠ ملیۆن دینارەی وەک قەرزی نیشتەجێبوون دەدرێت لەسەر هاووڵاتیان لاببرێت.

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە لە نوسراوێکی فەرمیدا داوای لە بانکی ناوەندی کردووە گۆرانکاری بکات لە مەرجەکانی پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون و ماوەی پێدانەوەی قەرزەکەش درێژ بکاتەوە.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، داوادەکەن ئەو سوودەی دەچیتە سەر قەرزەکە لەسەر هاوڵاتیان لاببرێت و بانکی ناوەندی خۆی چەند رێکارێک بۆ دانەوەیان بگرێتە بەر، ئەمەش وەک هاوکارییەکی زیاتری ئەو کەسانەی قەرزەکان وەردەگرن.

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، داوادەکەن ماوەی پێدانەوەی قەرزەکەش بکرێتە ١٥ساڵ بۆ سندوقی نیشتەجێبوون و ٢٠ ساڵ بۆ بانکی نیشتەجێبوون.

پێدانی پێشینەکان و قەرزەکان بە هاووڵاتیان لە ناوەراست و باشووری عێراق بەردەوامە، ماوە ماوە ڕێژەی پێدانی قەرزەکانیش زۆرتر و ماوەکەشی درێژتر دەکرێتەوە، بەڵام تا ئەم ساتە هیچکام لەو قەرز و پێشینانە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، ئەوەش بەهۆکاری نەبوونی لقی ئەو بانکانەیە لە شارەکانی هەرێم.

دواین مۆر لە سەر پڕۆژەی تۆڕی شەمەندەفەرەکە کرا
پێشت دواین مۆر لە سەر پڕۆژەی تۆڕی شەمەندەفەرەکە کرا
“ئەم خوێنە ڕاگرن، بەهای مرۆڤتان نەهێشت”
دواتر “ئەم خوێنە ڕاگرن، بەهای مرۆڤتان نەهێشت”
ەیوەندیدار